English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا: بە ئامانجی بەرەوپێش بردنی سیستەمی خوێند ھەمواری یاسای زانکۆ ئەھلییەکان ئامادە کرا
2021-02-28 [04:27 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای و توێژینەوەی زانستی پەرلەمانی کوردستان، کە لە رێگەی ھەمواری یاساوە، گۆڕانکاریی لە سیستەمی زانکۆ ئەھلییەکاندا دەکرێ، کە دەبێت بە ھۆی دا بەرزکردنەوەی کوالێتیی خوێندن لەو زانکۆیانە.


دکتۆر زێدان برادۆستی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای و توێژینەوەی زانستی پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بە ئامانجی بەرەوپێش بردنی سیستەمی خوێندن و بەرزکردنەوەی کوالێتییەکەی، ھەمواری یاسای زانکۆ ئەھلییەکان ئامادە کرا و خوێندنەوەی یەکەمیشی بۆ کراوە، بۆ زیاتر دەوڵەمەندکردنی ھەموارەکە و وەرگرتنی سەرۆکی زانکۆ ئەھلییەکان، بڕیارە لە رۆژانی ھەفتەی داھاتوودا کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ سەرۆکی زانکۆ ئەھلییەکان ئەنجام بدەین.

ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای و توێژینەوەی زانستی پەرلەمانی کوردستان گووتی: دوای وەرگرتنی بۆچوونی سەرۆکی زانکۆ ئەھلییەکان و شارەزایانی بوارەکە، ھەمواری یاساکە ئامادە دەبێت و دەخرێتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکانی داھاتووی پەرلەمان بۆ ئەوەی خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت پاشان دەنگی لەسەر بدرێت.

ھەروەھا دکتۆر زێدان برادۆستی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای و توێژینەوەی زانستی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە چەندین گۆڕانکاری لە سیستەمی خوێندن زانکۆ ئەھلییەکاندا دەکرێت، لەوانەش چۆنییەتی وەرگرتنی قوتابییان و سیستەمی دەوامکردن، بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی  زانستی و تێگەیشتنی قوتابییان.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 454جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad