English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیژنەی ناوخۆو ئاسایش چه‌ند پرسێك تاووتوێ ده‌كات
2021-03-01 [06:55 AM]

ZNA-هەولێر


بەمەبه‌ستی تاووتوێكردنی چەند پرسێکی گرنگی په‌یوه‌ست به‌كارى لیژنه‌كه‌،  كؤبوونةوةي لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنه‌ خۆجێییەکان لەپەرلەمانی كوردستان بەريوەچوو.

راگەیاندراويكی بلاوی كردووەتەوە: كة لةكۆبوونه‌وه‌كةدا‌ سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و نوسراو و داواکارییانەی ئاراستەی لیژنەكه‌ کرابوون خوێندرانەوەو دوای گفتوگۆکردنیان وەڵامی پێویستییان درایه‌وه،‌ ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بۆ کاری پێویست و بۆ چارەسەرکردن و به‌دواداچوونی بەشێک لەو نوسراوانەش لیژنە بڕیاری پێکھێنانی چەند لیژنەیه‌کی لاوەکیی دا.
تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەسەر بارودۆخی ئێستای ھاووڵاتییان و ھێزەکانی ناوخۆو ئاسایش، سەبارەت بەجێبەجێکردنی ئەرک و پاسەوانیی خۆیان بەرامبەر بەکارەکانیان.





ئەم هەواڵە 232جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad