ZNA- ھەولێر * مسته‌فا بارزانى كوڕى شێخ محه‌ممه‌د بارزانیيه و له گوندى بارزان له 14ى ئازارى 1903 له‌دايك بووه.
* له ته‌مه‌نى 3 ساڵيدا له لايه‌ن عوسمانييه‌كانه‌وه له دواى نسكۆى شۆڕشى بارزان، شێخ عه‌بدولسه‌لامى براى گه‌وره‌ى ده‌ستگير كرا و مسته‌فا بارزانى و دايكيشى له مووسڵ خرانه زيندانه‌وه.
* ماوه‌ى شه‌ش ساڵ له لاى چه‌ند مامۆستايه‌ك له گوندى بارزان سه‌رقاڵى خوێندن بووه، دواتر رووي كردووه‌ته خوێندنى فيقهى ئيسلامى و ماوه‌ى چوار ساڵ زانسته ئايینييهكانى خوێندووه، دواتريش له ماوه‌ى دووخرانهوهى بۆ سلێمانى، هه‌وڵى ته‌واوكردنى خوێندنى داوه.
وێستگه‌كانى تێكۆشان و خه‌باتى:
* مسته‌فا بارزانى له 1919 به‌شداري كردووه له جووڵانه‌وه‌ى شێخ مه‌حموودى حه‌فيد له سلێمانى و سه‌رپه‌رشتى تيپێكى چه‌كدارى كردووه، كه ژماره‌يان 300 چه‌كدار بووه.
* له 1920دا شێح ئه‌حمه‌دى بارزان، برا گه‌وره‌ى، وه‌ك نوێنه‌ر ره‌وانه‌ى باكوورى كوردستانى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى شێخ سه‌عيدى پيران بكات و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ شۆڕشه‌كه‌ى دروست بكات.
* له نێوان ساڵانى 1931 – 1932 سه‌رپه‌رشتیى هێزێكى بارزانييه‌كان ده‌كات بۆ به‌رگريكردن له ميحوه‌رى مێرگه‌سۆر – شێروان له به‌رامبه‌ر هێزى داى ئينگليزه‌كان، له‌و شه‌ڕه‌دا به هۆى چاپووكیى و كارزانييهوه، ناوبانگێكى زۆرى به‌ده‌ست هێنا و توانى ميحوهرهكهى بپارێزێت.
* له 1934دا له‌گه‌ڵ شێخ ئه‌حمه‌دى بارزانى و هه‌ندێك له پياوه‌كانيان، روويان كرده توركيا بۆ ئه‌وه‌ى داواى مافى په‌نابه‌رێتى بكه‌ن، دواتر به هۆى وتوێژه‌وه گه‌ڕانه‌وه عێراق و له لايه‌ن ئينگليزه‌كان و ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و كاته‌ى عێراقه‌وه بۆ باشوورى عێراق دوور خرانه‌وه. دواتر گه‌ڕێندرانه‌وه سلێمانى و ماوه‌ى 10 ساڵ به دوورخراوهيى ژيانيان به‌سه‌ر برد.
* له 12ى ته‌ممووز/ يۆليۆى 1943دا به هاوكاریى رێكخراوى هيوا، توانى خۆی له سلێمانى ده‌رباز بكات و بچێته رۆژهه‌ڵاتى كوردستان.
* له هه‌مان ساڵدا، واته له 1943، له ئێرانه‌وه گه‌ڕايه‌وه ناوچه‌ى بارزان و ژماره‌يه‌ك گه‌نج له ده‌ورى كۆبوونه‌وه، له ماوه‌ى دوو مانگدا 2000 چه‌كدارى خۆبه‌خش ئاماده‌ييان بۆ جێبه‌جێكردنى فه‌رمانه‌كانى ده‌ربڕى و توانيان ده‌ست به‌سه‌ر زۆرينه‌ى بنكه‌كانى پۆليسى ناوچه‌كه‌دا بگرن.
* له پايزى 1943دا حكوومه‌تى به‌غدا شاندێكى ره‌وانه‌ى بارزان كرد بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بارزانى وتوێژ بكه‌ن و شه‌ڕ بوه‌ستێت، مسته‌فا بارزانيش مه‌رجى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، كه ده‌بێت سه‌رجه‌م دوورخراوه‌كان و شێخ ئه‌حمه‌دى بارزان بگه‌ڕێنه‌وه و دانوستان كۆتايى هات و حكوومه‌تى نوورى سه‌عيد هه‌موو مه‌رجه‌كانى مسته‌فا بارزانى جێبه‌جێ كرد.
* له 1943 – 1945 شۆڕشى بارزانى له دژى حكوومه‌تى عێراق، كه له لايه‌ن بريتانياوه پشتيوانیى لێ ده‌كرا، سه‌ري هه‌ڵدا و له‌و جاره‌دا شۆڕش ناوچه‌يه‌كى فراوانترى كوردستانى گرته‌وه.
* له 11ى ئايار/ مايۆى 1945دا بارزانى و پێشمه‌رگه‌كانى روويان كرده رۆژهه‌ڵاتى كوردستان.
* له 22ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 1946 بارزانى له ڕێوڕه‌سمى راگه‌ياندنى كۆمارى دیموكراتی كوردستان له مهاباد به‌شداریى كرد و له لايه‌ن قازی محه‌ممه‌د، سه‌رۆك كۆمارى كوردستان، بارزانى كرايه فه‌رمانده‌ى سوپاى كۆمارى كوردستان و پله‌ى جه‌نه‌راڵى سه‌ربازیى پێ به‌خشرا.
* له 16ى ئاب/ ئۆگستى 1946دا بارزانى پارتیى ديموكراتى كوردستانى عێراقى دامه‌زراند و وه‌ك سه‌رۆكى پارته‌كه هه‌ڵبژێردرا، دواتر له سه‌رجه‌م كۆنگره‌كانى حزبدا، كه له هه‌ندێكيان ئاماده نه‌بوو، وه‌ك سه‌رۆكى پارتى هه‌ڵبژێردرايه‌وه.
* دواى نسكۆى كۆمارى كوردستان، له 1947 رێڕۆيشتنى مێژوويى به‌ره‌و يه‌كێتیى سۆڤيه‌تى جاران ده‌ست پێ كرد، بارزانى ئاماده نه‌بوو خۆى راده‌ستى ده‌سه‌ڵاتى شاههنشايى ئێران بكات، بۆیه به خۆى و 500 چه‌كدارى، روويان كرده يه‌كێتیى سۆڤيه‌ت و له‌و رێڕۆيشتنهشدا رووبه‌ڕووى سوپاكانى عێراق و ئێران و توركيا بوونه‌وه.
*رۆژى 17ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 1947 بارزانى و ياوهرهكانى له رووبار‌ى ئاراس په‌ڕينه‌وه و گه‌يشتنه يه‌كێتیى سۆڤيه‌ت.
* له يه‌كێتیى سۆڤيه‌ت، كه ستالين سه‌رۆكى يه‌كێتييه‌كه بوو، مامه‌ڵه‌يه‌كى توند له‌گه‌ڵ بارزانى و ياوهرانى ده‌كرا، تا دواى مردنى ستالين له 1953 هه‌ندێك ره‌وشى ژيانيان باش بوو.
له رووسيا، سه‌ره‌ڕى تێپه‌ڕينى 45 ساڵ له ته‌مه‌نى، بارزانى له ئه‌كاديمياى زمانه‌كان له مۆسكۆ ده‌ستي كرد به خوێندنى ئابوورى و جوگرافيا و زانست و زمانى رووسى.
* له دواى كوده‌تای چوارده‌ى ته‌ممووزى 1958 بارزانى و ياوهرهكانى گه‌ڕانه‌وه عێراق و له به‌سره‌وه تا هه‌ولێر، جه‌ماوه‌ر پێشوازیى لێ كردن.
* عه‌بدولكه‌ريم قاسم، سه‌رۆك كۆمارى عێراق له 7ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 1958 پێشوازىی له بارزانى و ياوهرانى كرد.
* له 11ى ئهيلوولى 1961 تا 1975 بارزانى رابهرايهتیی گه‌وره‌ترين شۆرشى چه‌كدارى له دژى ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌غدا كرد، شۆڕشه‌كه‌ى 15 ساڵى خاياند و تێيدا چه‌ندين ده‌ستكه‌وتى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتيمانى بۆ خه‌ڵكى كوردستان به‌ده‌ست هێنا.
* له 11ى ئازارى 1970 بارزانى و حكوومه‌تى عێراق له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان رێككه‌وتن و ئه‌وه يه‌كه‌م جار بوو له مێژووى كوردستاندا، شۆڕشێكى كورديى به 9 ساڵ خه‌بات، بتوانێت ئه‌و ده‌ستكه‌وته بۆ كورد به‌ده‌ست بهێنێت.
* له 6ى ئازارى 1975 به هۆى رێككه‌وتنى سه‌دام حوسێن و محه‌ممه‌د ره‌زا شاى ئێران له جه‌زائير، شۆڕشى ئه‌يلوول تووشى نسكۆ بوو و به‌و هۆيه‌وه بارزانى و هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ى شۆڕشه‌كه، رێگه‌ى ئاوارهييان هه‌ڵبژارد.
* له دواى نسكۆى 1975 جارێكى ديكه بارزانى چاودێریى و سه‌رپه‌رشتیی دانانه‌وه‌ى به‌ردى بناغه‌ى شۆڕشى كرد.
له 1ى ئازار/ مارسى 1979 مسته‌فا بارزانى له ئه‌مريكا به هۆى نه‌خۆشييه‌وه كۆچى دوايي كرد، له 5/3/1979 و له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له شاری ( شنۆ ) ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌سه‌ر سنووری باشووری کوردستان و باكووری کوردستان، ئه‌سپه‌رده‌ی خاکی پیرۆزی کوردستان كرا.
*دواى راپه‌ڕينى ئازارى 1991، ڕووفاتی مسته‌فا بارزانى و ئيدريس بارزانیی كوڕى، له ئارامگه‌ى خۆيان له شنۆوه گواسترايه‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان و له شوێنى له‌دايكبوونى و له ناوچه‌ى بارزان، به‌خاك سپێردران.
مسته‌فا بارزانی له ماوه‌ى ژيانيدا دوو جار و به په‌ڕجوو - موعجیزه - له هه‌وڵى تيرۆركردى رزگارى بووه، يه‌كێكيان له 29ى ئهيلوولى 1971 و دووه‌ميشيان له 16ى ته‌ممووزى 1972دا، به‌ڵام هه‌ردوو جاره‌كه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیى خه‌ڵكى كوردستان و پاراستنى ئاشتى و سهقامگيریى كوردستان و دروستنه‌بوونى شه‌ڕ، رێككه‌وتنى ئازارى 1970ى له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌ڵنه‌وه‌شانده‌وه.
ئەم هەواڵە 364جار خوێندراوەتەوە |