English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
با پەندو وانە لە ڕابردو وەرگرین بو ئێستا و داهاتومان
2021-03-01 [05:33 AM]

نوسینی : سەلاح بەیتولا ئاکرەیی


زور جار باسی ئەوەمان کردووە کە ئێمەی کورد لە گەڵ عەقڵی سیاسی ڕژیمە سیاسیە عەرەبی ، موسوڵمانەکان کێشەمان هەیە

عەقڵیەتی سیاسی ئەم ڕژیمانە بە جورێکە کە ناتوانن پێکهاتەکانی دەرەوەی نەتەوە ،ئایین،زمانی خویان قەبوڵ بکە

 مێژوی سیاسی ناوەچەکەمان ناوچەی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست گەواهیدەرە لەسەر ئەم ڕاستیە

کوردیش وەکو نەتەوە لە دیدو تێڕوانینی ئەواندا نەتەوەیێکی نامویە و خاوەنی هیچ تایبەتمەندیەکی نەتەوەیی نیە

 ئەوان خویان بە خاوەنی خاکی کوردستانیش دەزانن بویە سەدان ساڵە هەوڵی لەنێو بردن و سڕینەوەی دەدەن لە هەمو ڕویێکەوە و ڕێگری لە هەر جورە بەرەو پێشڤەچونێکی دوزی ڕەوای نەتەوەییمان دەکەن 

شایانی باسە هەر کات شوڕشەکانی کورد پەرەسەندنیان بە خویەوە دیبێت و بە هێز بوبن ئەوان سڵیان لە گەلە کومەکی نەکردووە لە دژی کورد 

 جا چ شوڕشی چەکداری بوبن یانیش شارستانی بە هەمو شێوەیێک دژی وەستاونەتەوە ونەیان هێشتووە شوڕش و ڕاپەڕینەکان ئامانجی کوتایی خویان بپێکن و بە هەمو هێزو توانایەکیانەوە سەنگەریان لێ گرتووە بە هاوبەشی

داگیرکارانی کوردستان بە گشتی کورد بە دوژمنی سەرەکی خویان دەزانن هەمویان لە سەر لێدانی دوزی کورد کوکن

 زوربەی ڕێککەوتنامەکان و پەیماننامەکان ئەوە دەسەلمێنن و پێمان دەڵێن کە هەر چه ند دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستان لە گەڵ یەکدیش ناکوک بن

 بەڵام بو لە نێو بردنی کورد و دوزە ڕەواکەی کوک و هاوهەڵوێستن

چونکە دوزی ڕەوای کورد بە هەڕەشە و مەترسی بو سەر ئاسایشی نەتەوەیی خویان دەزانن بە بێ جیاوازی

بەرەی هاوپەیمانان چەندین دەوڵەتی عەرەبیان دروست کرد 

کوردیشیان بەسەر دەوڵەتە هاوسنورکانی کوردستاندا دابەشکرد

 واتە بەسەر دو دەوڵەتی عەرەبی و دوو دەوڵەتی غەیرە عەرەبی دا

ئەمەش پیلانێکی هاوبەشی کوڵونیالیزمی جیهانی و دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستان بو

 تاوەکو کورد لە لایەکەوە گەمارو بدرێت
 و دواتر بسڕێتەوە و شتێک نەهێڵن بە ناوی کوردو کوردستان

ئەمەش ئەو عەقڵیەتە سیاسیە چەسپاوەیە تاکو ئەمڕوش هەروەک ئاماژەمان پێداوە دیدو تێڕوانینی ئەوان بریتیە لە سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیی کورد و بەس

کەواتە هیچ کات نابێ کورد متمانە بەم چەشنە عەقڵیەتە بکات و بە وردی و ژیرانە هەنگاوەکان و جموجوڵەکانیان لە ناوچەکەدا بخاتە ژێر چاویلکەی خویەوە و لە مەرامی سیاسیان بگات

 چونکە هەر مەرامێکی ئەوان هەڵگری ئەجندایێکی سیاسی مەترسیدارە

 کە لە هەر ئان و ساتێکدا لەوانەیە وەکو دوپشک پێمان وەدەن و گەورەترین زیانمان پێبگەیێنن

 نمونەش کەلێ زورن بو پەندو وانە وەرگرتن لە ئێستا و داهاتودا

لە ئەنجامدا کورد دەبێ پێداچونەوەیێکی وردی خوی بکات لە ڕوی سیاسیەوە 

ئەم پرسیارەش لەخوی بکات کە بوجی تاکو ئێستا دوای سەدان ساڵ خەبات و قوڕبانیدان بەڵام نەبوتە خاوەن دەوڵەتی سەربەخو بەخوی؟

ئەمەش پرسیارێکەو وەڵامەکەی ئاوێکی زور هەڵدەگرێت و بو ئێوە خوێنەری بەڕێز بە جێ دەهێڵم.





ئەم هەواڵە 1588جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad