English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەربارەی پەسەندکردنی یاسای ئافرەتانی ڕزگاربووی ئێزدی
2021-03-01 [08:28 AM]

ZNA-ھەولێر



بەبۆنەی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای ئافرەتانی ڕزگاربووی ئێزدییەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سوپاسی ھەموو فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق دەکەم. ئەوە ھەنگاو و دەستپێکێکی گرنگە بۆ قەرەبووکردنەوەی خوشک و برایانی ئێزدیمان و دڵنیاییدان لە بایەخدان بە پاراستن و ژیانیان.

داوا دەکەین بە شێوەیەکی خێرا دەست بە جێبەجێکردنی ھەموو خاڵەکانی ناو یاساکە بکرێت، چونکە بارودۆخی ھەموو ئافرەتە ڕزگاربووە ئێزدییەکانمان و منداڵ و خێزانەکانیان پێویستی بە ھاوکاریی خێرا و ھەمەلایەنەیە.

خوشک و برایانی ئێزدی دووچاری کۆمەڵکوژییەکی زۆر گەورە و وەحشیگەرییەکی زۆر بوون بە ڕفاندنی ئافرەتان و منداڵانیان و کۆمەڵکوژکردنی پیاوەکانیان، سەرەڕای وێرانبوونی زۆربەی دەڤەری شنگال و دەربەدەربوونی زۆربەی خەڵکی ئێزدی کە بێگومان ئەوەش پێویستی بە ئاوەڕدانەوە و بڕیاری زیاترە بۆ ئەوەی ھەموو ئێزدی دڵنیا بن کە دەتوانن بە دڵنیاییەوە بگەڕێنەوە ناوچەکانیان و دەستی ئاوەدانکردنەوە و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان دەگاتە ناوچەکەیان، ھەنگاوی گرنگیش بۆ ئەو مەبەستە جێبەجێکردنی ھەموو خاڵەکانی ڕێککەوتننامەی شنگالە.

ئێمە لە ڕێگەی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی ئێزدییەوە توانیومانە تا ئێستا (٣,٥٤٥) ئافرەت و پیاو و منداڵی ئێزدی ڕزگار بکەین، خوشک و برایانی ئێزدی دڵنیا دەکەینەوە کە وەک ئەرکی خۆمان بە ھەموو شێوەیەک بەردەوام دەبین بۆ ڕزگارکردن و ئاشکرابوونی چارەنووسی ئەو (٢,٧٦٨) ئێزدیەی تا ئێستاش ونن.


نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢١/٣/١





ئەم هەواڵە 454جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad