English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هیچ چالاکییەک له‌ شاری رانیه‌ ئه‌نجام نادرێت
2021-03-02 [12:34 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قایمقامی رانیە ڕایگەیاند، بۆ خۆپارێزی لە تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا، ئەمساڵ لە سنووری رانیە هیچ جۆرە چالاکییەک بە بۆنەی ۳۰هەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی مەزنی ساڵی ۱۹۹۱ بەڕێوە ناچێت.

حوسێن مەحموود، قایمقامی رانیە رایگه‌یاند، ٥ی ئادار ساڵیادی دەستپێکردنی ڕاپەڕینە مەزنەکەی باشووری کوردستانە، ساڵانە لە شاری رانیە کۆمەڵێک چالاکیی جۆراوجۆرمان بەڕێوە دەبرد.

حوسێن وتیشی، بەپشتبەستن بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە نابێت هیچ جۆرە کۆبوونەوە و چالاکییەکی بۆنە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بەڕێوە بچێت و وەک خۆپارێزییەکیش لە پەتای کۆرۆنا، ئەمساڵ هیچ چالاکییەک بۆ یادی راپەڕین بەڕێوە نابەین.

قایمقامی رانیە روونیشی کردەوە، رۆژی ٥ی ۳ی۲۰۲۱ بە پەیڕەوکردنی ڕێنوێنیی خۆپارێزیی تەندروستی، تەنها لەسەر مۆنۆمێنتی ڕانیە كۆده‌بینه‌وه‌ و قەرەباڵغی دروست ناکەین.

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad