ZNA- هەولێر کامل ئەلوەزیر، وەزیری گواستنەوەی میسر و ئەمجەد عەزایلە باڵیۆزی ئوردن باسیان لە گرنگیی پرۆتۆکۆلی هێڵی زەمینیی نێوان سێ میسر و ئوردن و عێراق کرد.
رێگاکە لە قاهیرەوە و بەرەو عەممان دەست پێدەکات و لەوێوە بەرو بەغدا دێت. دەگوترێت بەجۆرێک نرخی بلیتی هەر سەرنشینێک لە قاهیرەوە بۆ بەغدا ١٣٠ دۆلار دەبێت.
وەزارەتی گواستنەوەی میسر رایگەیاندووە لایەنەکان بۆ دامەزراندنی رێگەیەکی هاوبەش گەیشتوونەتە رێککەوتن، بۆ ئەم مەبەستەش لە نێوان دەزگای رێکخستنی گواستنەوەی وشکانی نێوخۆ و نێودەوڵەتی و کۆمپانیای یەکێتیی عەرەبیی سوپەر جێت لەلایەنی میسری و کۆمپانیاکانی جێتی ئوردنی و کۆمپانیای شاند و گەشتیارانی عیراق پرۆتۆکۆلێک رێکخراوە و جەخت کراوەتەوە کە گواستنەوەی وشکانی ئاسانکاری لە نێوان هەرسێ وڵات و جوڵەی کرێکار و قوتابیان خێرا دەکات.
ئەم هەواڵە 1141جار خوێندراوەتەوە |