English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئامادەکارییەکانی سەردانی پاپا بۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو
2021-03-02 [01:27 AM]

ZNA-ھەولێر




پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/٣/٢ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز نزار ئەلخەیروڵڵا بریکاری پێشکەوتووی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، سەرۆکی لیژنەی باڵای ئامادەکاری بۆ سەردانی قەداسەتی پاپا بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا بەڕێزیان پوختەیەکی دەربارەی ئامادەکارییەکان و بەرنامەی سەردانەکەی پێشکەش بە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کرد و خۆشحاڵیی خۆی بە ھاوکاری و ھەماھەنگیی نێوان لایەنە پەیوەندارەکانی حکوومەتی فیدراڵی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەربڕی و دووپاتی کردەوە کە ھەموو ڕێکار و ڕێوشوێنەکان وەک چۆن لەگەڵ لایەنی ڤاتیکان پلانیان بۆ دانراوە، لە عێراق و ھەرێمی کوردستان ئامادە کراون و ھەردوولا لە ھەماھەنگی و پەیوەندیی بەردەوامدان.

لای خۆیەوە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەردانی قەداسەتی پاپای بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان بە مێژوویی لە قەڵەم دا کە دەنگدانەوەیەکی جیھانی دەبێت، ھەروەھا ستایش و دەستخۆشی پێشکەش بە بەڕێزیان و ھاوکاری و ھەماھەنگیی ھەردوو تیمی ئامادەکاری سەردانەکە لە ھەولێر و بەغدا کرد.

بەڕێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بە پەیام و بایەخ و گرنگیی سەردانی قەداسەتی پاپای بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان کرد کە دەرگایەکی فراونتری جیھانی بەسەر عێراق و ھەرێمی کوردستاندا دەکاتەوە و مایەی خۆشحاڵیی ھەموو پێکھاتەکانە، دەرفەتێکیشە بۆ قووڵکردنەوەی کولتووری پێکەوەژیان و لێبوردەیی و یەکترقبووڵکردنی نێوان ھەموو پێکھاتەکان.





ئەم هەواڵە 454جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad