English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بازرگانی و پیشەسازیی ھەرێمی کوردستان لەگەل وەزارەتی پیشەسازی عێراق کۆدەبنەوە
2021-03-03 [07:50 AM]

ZNA-ھەولێر


 بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق و کێشەکانی نێوانیان لەگەڵ وەزارەتەکانی بازرگانی و پیشەسازی کۆببنەوە.

شاندەکەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان لە بەغدان، هەردوو بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی و پیشەسازی، راوێژکارانی وەزارەت و هەروەها بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە ئەندامانی شاندەکەن. 

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند "رێککەوتنێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان ئێمە و وەزارەتی پیشەسازی کراوە و بڕیارە ئەمڕۆ واژۆی لەسەر بکەین، هەروەها لەگەڵ وەزارەتی پیشەسازی باس لە کارگەکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاریکردن لە بەرهەمی نێوخۆی و بابەتی هێمای بازرگانی تاوتوێی دەکەین." 

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان دەشڵێت "لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیش لەسەر چەند پرسێک گفتوگۆ دەکەین، کە هەندێکیان بابەتی چارەنووسسازن و دەبێت یەکلایی بکرێنەوە لە نێویاندا چیدیکە رێگری لە بەرهەمی نێوخۆیی هەرێمی کوردستان نەکرێت کە بۆ بەغدا دەچێت." 






ئەم هەواڵە 472جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad