English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتیمانیی سووریا دەکات
2021-03-03 [02:27 AM]

ZNA - ھەولێر



ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ئاداری ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە د. نەسر ھەریری سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتیمانیی سووریا و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی سیاسیی سووریا و دوا پێشھاتەکان لەسەر ئاستی سووریا و ناوچەکە تاوتوێ کرا و سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتیمانیی سووریا سوپاسی سەرۆک بارزانی و ھەرێمی کوردستانی کرد کە ھەردەم ھاوسۆزی نەھامەتی و گرفت و کێشەکانی خەڵکی سووریا بوونە و پێشوازییان لە سەدانھەزار ئاوارە و پەنابەری سووریایی کردووە. ھەروەھا یاد و بۆنەکانی مانگی ئاداریشی بەرز نرخاند کە بەشێکی گرنگی خەباتی گەلی کوردستان پێکدەھێنن.

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە  لەگەڵ ئەوەدایە قەیرانی سووریا بگاتە چارەسەرێکی وەھا کە ئارامی و تەبایی نێوان گەلانی سووریا و ھەموو پێکھاتەکانی لێ بکەوێتەوە. ھەروەھا ئەوەشی بە شاندی میوان ڕاگەیاند کە ئەو ڕووداوانەی لە عەفرین ڕوویان داوە جێگەی نیگەرانین و بە بایەخەوە سەیری ڕێڕەوی ڕووداوەکان و ئاییندەی گەلی کورد لە سووریا دەکەن و ھیوای ئەوەشی خواست کە لە ئاییندەی سووریادا بەرژەوەندیی گەلان و پێکھاتەکانی سووریا لەبەر چاو بگیرێت.





ئەم هەواڵە 352جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad