English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
 دژە تیرۆری ھەرێمی کوردستان دانپێدانانی یەکێک لە تاوانبارانی ھێرشە مووشەکیەکەی سەر ھەولێر بڵاودەکاتەوە 
2021-03-03 [03:27 AM]

ZNA- ھەولێر



‏‎دوای یٔەوەی شەوی ٢٠٢١/٢/١٥ ھێرشێکی مووشەکی کرایە سەر شاری ھەولێر و فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی ھەولێر، کە ژمارەیان ١٤ مووشەک بوو و بووە ھۆی گیانلەدەستدانی بەڵێندەرێکی بیانی و ھاووڵاتییەکی عێراقی و برینداربوونی ٥ سەربازی یٔەمریکی و دوو ھاووڵاتیی سڤیل، ھێزە یٔەمنییەکانی ھەرێمی کوردستان، دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد کرد و لە  سەرەتادا، یٔەو کیایەی ھەڵگری رووکێتەکان بوو، دۆزرایەوە و سەرەداوی باش بە دەست ھێزە یٔەمنییەکان کەوت. لە یٔەنجامدا دەرکەوت چوار کەس یٔەنجامدەری سەرەکیی ھێرشە تیرۆریستییەکە بوونە، کە توانرا یەکێک لە یٔەنجامدەرە سەرەکییەکانی ھێرشەکە بەناوی (حەیدەر حەمزە عەباس مستەفا بەیاتی) دەستگیر بکرێت کە دانی بە تاوانەکەی نا و بەشێوەیەکی تەواو، باسی لە چۆنیەتی یٔەنجامدانی ھێرشەکە کرد.

لە دوای ھاوبەشکردنی یٔەنجامی لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەزگا یٔەمنییەکانی حکوومەتی فیدراڵ و ھاوپەیمانان، یٔەنجامدەرێکی دیکەی ھێرشەکە لەلایەن دەزگا یٔەمنییەکانی حکوومەتی فیدراڵ دەستگیر کرا. دوو تاوانباری دیکەش ماون کە ھەوڵ و بەدواداچوونەکان بەردەوامن لە لایەن دەزگا یٔەمنییەکانەوە بۆ دەستگیرکردنیان، لەبەر یٔەم ھۆکارەش لە دانپێدانانەکانی (حەیدەر حەمزە  بەیاتی) ناوی یٔەنجامدەرانی دیکە، لادراوە و یٔاشکرا نەکراوە.

( حەیدەر حەمزە بەیاتی) لە دانپێدانانەکەیدا بە وردەکارییەوە باس لە چۆنیەتی یٔامادەکارییەکان و یٔەنجامدانی ھێرشەکە لە رۆژی ١٥ی شوباتی ٢٠٢١ دەکات.

‏‎لێرەوە ھاونیشتمانیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە لەوەی، ھێزە یٔەمنییەکانی ھەرێمی کوردستان ھەمیشە لە راپەڕاندنی یٔەرکەکانیان لە پاراستنی یٔاسایش و یٔارامی ھەرێمی کوردستان، چالاکانە بەردەوامن و ھەموو ھەوڵ و پیلانێکیش بۆ  تێکدانی یٔارامی و سەقامگیریی ھەرێمی کوردستان پووچەڵ دەکەنەوە.

 





ئەم هەواڵە 493جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad