ZNA - ههولێر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھەرێمی كوردستان ئەو شوفێر و خاوەن ئۆتۆمبێلانە ئاگادار دەكاتەوە كە مۆدێلی ئۆتۆمبێلەكانیان لە خوار 2018ـە بۆ وەرگرتنی زانیاری و ئاماركردنیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەكانی ھاتووچۆ بكەن.
لە نووسراوێكی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆ، داوا لە گشت ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانە دەكەین كە لە ھەرێمی كوردستانن و ئۆتۆمبێلەكانیان خوارمۆدێلن، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ھاتووچۆ لە پارێزگاكان و ئیدارەكان بكەن، بەپێی شوێنی نیشتەجێبوون، بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری و ئاماركردنیان لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی ھاتووچۆ".

ئەم هەواڵە 520جار خوێندراوەتەوە |