English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانی کوردستان کار بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای کاری رۆژنامەگەری دەکات
2021-03-05 [10:13 AM]

ZNA-هەولێر


بڕیاردەر سەرۆکی لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوانی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بە ھەماھەنگی سەندیکای رۆژنامەنووسان لە ھەوڵی ئەوەداین یاسای رۆژنامەگەری ھەموار بکرێتەوە، یانیش یاسایەکی تازە بۆ کاری میدیایی لە کوردستان دابڕێژین بۆ "نەھێشتنی ئەو بێسەروبەرییەی بە ھۆی سۆشیال میدیاوە ھاتووەتە ئاراوە.

موحسین حوسێن، بڕیاردەر سەرۆکی لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوانی پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بە ھۆی نەبوونی یاسایەکی تایبەت بە سۆشیال میدیا، ئێستا بوونەتە ناوەندێکی گەورەی ململانێی سیاسی و بەو ھۆیەوە بێسەر و بەرییەکی زۆر لە ھەرێمی کوردستان دروست بووە، پێشتر لیژنەی رۆشنبیری پەرلەمان یاسایەکی تایبەت بە رێکخستن و کۆنترۆڵکردنی سۆشیال میدیا ئامادە کردبوو، خوێندنەوەی یەکەمیشی بۆ کرا، بەڵام ناڕەزاییەکی زۆری لێکەوتەوە.

بڕیاردەر سەرۆکی لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوانی پەرلەمانی کوردستان گووتی: ئێمە بە ھەماھەنگی سەندیکای رۆژنامەنوسان و مامۆستایانی زانکۆ و رۆژنامەنووسانی بەئەزموون، لە ھەوڵی ئەوەداین لەسەر بنەمایەک رێکبکەوین بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای کاری رۆژنامەگەری، بە جۆرێک سۆشیال میدیاش لە چوارچێوەی یاساکەدا جێی بۆ بکرێتەوە، چونکە بەھۆی نەبوونی یاسایەکی تایبەت بە سۆشیال میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، خەڵکانێک بە ئارەزووی خۆیان سەرپێچیی دەکەن.

ھەروەھا موحسین حوسێن، بڕیاردەر سەرۆکی لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوانی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە  پەرلەمانی عێراق پڕۆژە یاسایەکی تایبەت بە کاری سۆشیال میدیا ئامادە کردووە و خوێندنەوەی یەکەمیشی بۆ کراوە، ئێستا خەریکن خوێندنەوەی دووەم و سێیەمیشی بۆ بکەن و ببێتە یاسا، بەڵام ئەوان کۆتی زۆریان بۆ کۆنترۆڵکردنی سۆشیال میدیا داناوە، بە جۆرێک ھەندێ تاوانی ئەلیکترۆنی سزاکەی تا حوکمی لە سێدارەدان دەچێت، بەڵام ئێمە نامانەوێت بەو شێوەیە ئازادی بەرتەسک بکرێتەوە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 577جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad