English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی دووەمی ئەنجامدەدات 
2021-03-06 [01:56 AM]

ZNA - ھەولێر


پەرلەمانی کوردستان رۆژی دووشەممە کۆبوونەوەی ژمارە (٢)ی ئاسایی خولی بەھارەی ساڵی سێیەم لە خولی پێنجەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمان ئەنجامدەدات؛ بەرنامەی کاریشی لە دوو بڕگە پێکھاتووە.
 
 کۆبوونەوەکە کاژێر ١١ ی پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە ٨/٣/٢٠٢١ بەڕێوەدەچێت بەرنامەی کاری دانیشتنەکە لە دوو بڕگە پێکھاتووە، یەکەم: بۆ ماوەی ٤٠ خولەک پەرلەمانتاران راوبۆچوونی خۆیان سەبارەت بە راپەرینی باشووری کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ دەخەنەڕوو.
 
ھەروەھا لە بڕگەی دووەمدا، خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای پاراستنی بەرھەمە خۆماڵییەکان لە ھەرێمی کوردستان-عێراق دەکرێت.
 
پێشتر د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندبوو، یاساکە پەیوەندی بە "بازرگانی نێودەوڵەتییەوە" ھەیە و ھەوڵدراوە لەگەڵ یاسا کارپێکراوەکانی عێراق گونجاوبێت، ھەروەھا بە دیاریکراوی بۆ پاراستنی بەرھەمە کشتوکاڵی و پیشەسازییەکانە لە بەرامبەر "لێشاوی" بەرھەمی ھاوردە.





ئەم هەواڵە 514جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad