English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی پارتی: ھەرێمی کوردستان نموونەی پێکەوەژیانی نەتەوە و ئایینەکانە
2021-03-07 [09:43 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێکی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، کورد لە ڕێزگرتن لە پێکەوەژیان و پاراستنی سەرجەم ئایین و ئایینزا و نەتەوەکان بەبێ جیاوازی، خاوەن ڕابردوو و مێژوویەکی درەوشاوەیە.

وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: فرەئایینی و فرەنەتەوەیی کولتووری رەسەنی  گەلی کوردستانە و بووەتە بەشێک لە مێژووی گەلەکەمان، ئەمەش شتێکی نوێ و تازە نییە، بەڵکوو کورد مێژوویەکی دێرینی لە ڕێزگرتن لە پێکەوەژیان و  پاراستنی سەرجەم ئایین و ئایینزا و نەتەوەکان بەبێ جیاوازی ھەیە، ئەم کولتوورە جوانەی ھاووڵاتییانی کوردستان وای کرد دیارترین کەسایەتیی ئایینی پاپا فرانسیس جیاواز لە شوێنەکانی تری عێراق گەورەترین ڕێوڕەسمی ئایینی لەگەڵ دە ھەزار کەس لە ھەولێری پایتەخت ساز بکات.

ئەندامی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان گووتی: ئەمە دەسکەوتێکی گەورەیە و کاریگەرییەکی گرنگی لەسەر ناو و پێگەی ھەرێمی کوردستان دەبێت، کە بە ھێمای پێکەوەژیانی ئاشتییانەی سەرجەم پێکھاتە و ئایین و ئایینزاکان ناسراوە و جگە لەوەش ئێستا و ڕابردوودا باوەشی کردووەتەوە بۆ ئاوارە کریستییانەکان و ھاوشانی ھاووڵاتییانی کوردستانیان لە ئارامی و ئاسایشدا دەژین.

ھەروەھا وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، گرنگە بە جوانترین شێواز لە پێشوازیی میوانی ھەرێمی کوردستان و ھەولێری پایتەختدا بین و جارێکی تر میواندۆستیی ھەولێرییەکان بسەلمێنین، چونکە ڕێزگرتن و میواندۆستی رەگ و ریشەی لە ناخ و باوەڕی باب و باپیرانماندا ھەبووە و تا ئەمڕۆ گەیشتووە، ھەروەھا ئەم سەردانەی پاپا فرانسیس دەبێتە ھۆکارێک بۆ زیاتر پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیان لە ھەرێمی کوردستان.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 394جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad