English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێنەری مەسیحیەکان لە پەرلەمانی کوردستان: پاپاش دەزانێت کە ھەرێمی کوردستان لانەی پێکەوە ژیانە
2021-03-07 [10:00 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکی ئەنجومەنی گەلی کلدان و سریان و ئاشور لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کە جیاوایی پێشوازی قەداسەتی پاپایی ڤاتیکان لە عێراق بە شمشێری شەر و لە ھەرێمی کوردستان بە چەقی داری زەیتوونی ئاشتی کە لێرەدا دیارە جیاوایی کەلتوور لە نێوان کوردستانی پێکەوە ژیان و عێراقی وێران ھەیە.

کلارا عودیشۆ، سەرۆکی ئەنجومەنی گەلی کلدان و سریان و ئاشور لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بۆ جاری یەکەمە لە مێژووی مەسیحیەدا کە زیاتر لە دوو ھەزار سالە پاپا سەردانی ھەرێمی کوردستان و عێراق دەکات، سەردانەکەی بۆ ھەرێمی کوردستان دوپاتی ھەمە جۆری پێکەوە ژیان لە ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە، ئەو سەردانەی پاپا بۆتە جێگای گفتووگۆ و باس کردن لە سەرانسەری جیھان.

سەرۆکی ئەنجومەنی گەلی کلدان و سریان و ئاشور لە پەرلەمانی کوردستان گووتی: ئێمە وەکو نوێنەری کریستیانەکان بۆ ھەموو جیھان دوپاتمانکردەوە کە چۆن کوردستان کریستیانەکان دەپارێزێت و چۆن پێشمەرگە برا کریستیانەکان خۆیان دەپارێزن و قوربانی نیان داوە لە سەر پاراستنی کریستیانەکان و پاپاش لەو چەندە ئاگادارە، بۆیەش سەردانی ھەرێمی کوردستانی کردووە و دەشزانێت کە کوردستان لانەی پێکەوەژیانە و دەشزانێت کە چۆن کوردستان دەرکای بۆ ھەموو ئاوارەکان و ئاوارە کریستیانەکان کردۆتەوە.

ھەروەھا کلارا عودیشۆ، سەرۆکی ئەنجومەنی گەلی کلدان و سریان و ئاشور لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە پێش ئێستا زۆرینەی کریستیانەکان لە دەشتی نەینەوا بوون، بەلام بە شێوەیەکی گشتی ئێستا کریستیان لە عێراق  نەماون و ھەموو کریستیانەکان ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان دەژین و ھەندێکیشیان چوون بۆ دەرەوەی ولات.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 400جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad