English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاپا فرانسیس : لە ناخی دڵەوە سوپاسی دانیشتوانی کوردی بەڕێز و حکومەت و دەسەڵاتە مەدەنییەکان دەکەم
2021-03-07 [04:16 AM]

ZNA- ھەولێر


دوای بەڕێوەچوونی قوداسێکی فراوان لە یاریگای نێودەوڵەتی فەرەنسۆ ھەریری لە ھەولێری پایتەخت، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان لە رێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە بەرەو بەغدا کەوتەڕێ و بڕیارە لەوێشەوە دوای مەراسیمی ماڵئاوایی بگەڕێتەوە ڤاتیکان.

لە مەراسیمی ماڵئاواییدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، ھەریەک لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای حکومی ئامادەبوون.

پاپا ئەمڕۆ لە بەردەم زیاتر لە ١٠ ھەزار کەسی بەشداربووی مەراسیمەکە، وتارێکی پێشکەش کرد و قەداسێکی ئاینی بەڕێوەبرد.

لە وتارەکەیدا، پاپای ڤاتیکان جەختی لە ئاشتیی و لێبوردەیی کردەوە و رایگەیاند، پێویستە ھەمووان پەند و وانە لە ئازارەکانمان وەربگرین.

لە کۆتایی وتارەکەیدا، پاپا فرانسیس، سوپاسی ئامادەکارییەکان و بەڕێوەچوونی ئەو قوداسەی کرد و گوتی: لە ناخی دڵەوە سوپاسی دانیشتوانی کوردی بەڕێز و حکومەت و دەسەڵاتە مەدەنییەکان دەکەم.

لە کۆتایی وتارەکەشیدا گوتی: دەگەڕێمەوە ڤاتیکان، بەڵام بۆ ھەمیشە عێراق لە دڵمدا دەمێنێتەوە.





ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad