English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپاس نامەیەک بۆ ھەولێر
2021-03-07 [05:03 AM]

ZNA- ھەولێر


بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان

بەناوی پارێزگای ھەولێرەوە سوپاس و ستایشی خۆمان ئاراستەی خەڵکی خۆشەویستی شارەکەمان دەکەین بۆ ئەو میوانداری و میوان دۆستییەی لە قەداسەتی پاپا فرانسیس پێشکەشیانکرد، سوپاس بۆ ئەوەی بەھۆی ھاتنی و پێشوازیکردن لەبەڕێزیان لە شەقامە گشتییەکانی پایتەخت ھاوکار بوون و وەک ھەمیشە وێنەیەکی جوان و سەردەمیانە و ھەولێریانەیان نیشاندا و سالماندتان کە ھەولێری پایتەخت شاری ئارامی و خۆشەویستی و پێکەوە ژیانی پێکھاتە ئاینی و نەتەوەی و فرە ڕەنگیە لەکوردستان، جارێکی تر سوپاس بۆ ھاوشاریانی خۆشەویستی سنووری پارێزگاکەمان.                                     

ھەروەھا زۆر سوپاس بۆ ماندووبوون و شەونخونی ھێزەکانی (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، پێشمەرگە، پۆلیسی ھاتووچۆ، بەرگری شارستانی و سەرجەم پێکھاتەکانی ھێزەکانی ناوخۆ، کە ماندوونەناسانە بەئەرکی سەرشانی خۆیان ھەڵساون و وەک ھەمیشە پارێزەری پاراستنی ئەمنیەتی و ئارامی شاری ھەولێری خۆشەویست بوون، سوپاس بۆ شارەوانی و تەواوی فەرمانگەکان و کارمەندە ماندوونەساکەکانیان کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا وێڕای ئەرکی خۆیان، ئەرکی زیاتریان ئەنجامدا لەخاوێنکردنەوە و پاککردنەوەی ڕێگا و شەقامە گشتییەکانی شار.                                                                       

زۆر سوپاس بۆ ھەموو ئەو خەڵک و جەماوەرەی لە عەنکاوە و شەقامەکانی شاری ھەولێر بۆ پێشوازی لە قەداسەتی پاپا ھاتبوونە سەرشەقام، جارێکی تر سوپاس بۆ ھەموو لایەکتان و ھەموو ئەوانەشی لە مەراسیمی پێشوازیکردن و سەردانی قەداسەتی پاپا فرانسیس لەشارەکەمان ئەرکیان کێشا لەسەرجەم پێکھاتە و ئاین و چین و توێژەکان کە ھۆکاری سەرکەوتنی بەرنامەکانی ئەو میواندارییە بوون.                                                                                             

ئومێد خۆشناو  
پارێزگاری ھەولێر
٢٠٢١.٣.٧





ئەم هەواڵە 544جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad