ZNA – هەولێر
دوای ڕەخنەگرتن لەوەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان بەوەی هێشتا ڤاکسینە چینیەکەی وەرنەگرتووە، ئەمڕۆ وەزیری تەندروستی ڤاکسینەکەی وەرگرت.
دوای ئەوەی چەندین کەس لە کارمەندانی تەندروستی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان خۆیان بە ڤاکسینە چینیەکە کوتا، رێکخراوێکی تەندروستی رەخنەی ئەوەی لە وەزیر گرت، کە بۆچی ئەو هێشتا خۆی نەکوتاوە؟
ئەو رێکخراوە باسی لەوەشکردبوو، کە ڤاکسینەکە چینیە و هێشتا رێکخراوی تەندروستی جیهانی رەزامەندی کۆتایی لەسەر نەداوە.
شەوی ١ی ئەم مانگە، یەکەم کاروانی ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتە عێراق و بۆ رۆژی دواتریش بەشی هەرێمی کوردستان رەوانەکرا و گەیشتە هەولێر.
حکومەتی عێراق رێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر و بایۆنتێک-یشدا هەیە و بەمزووانە ملیۆنان ژەمەڤاکسینی ئەمریکیش دەگاتە بەغدا و پشکی هەرێمیش دەنێردرێت.
ئەم هەواڵە 343جار خوێندراوەتەوە |