English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی هەرێم پشتیوانی له‌‌ بانگه‌وازه‌كه‌ی مسته‌فا کازمی ده‌کات
2021-03-08 [11:11 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق مسته‌فا كازمی له‌ گوتارێكدا وتی، داوای گفتوگۆی نیشتمانیی قووڵ دەکەم لەسەر هەموو ئاستەکان، چ حیزبی یان سیاسیی بۆ گەیشتن بە چوارچێوەیەکی رێککەوتنی کۆتایی لە پەیوەندی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، له‌مباره‌یه‌وه‌، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتی، پشتیوانی له‌‌ بانگه‌وازی سه‌رۆکوه‌زیران به‌ڕێز کازمی ده‌که‌م بۆ گفتوگۆی نیشتمانیی نێوان لایه‌نه‌ ناکۆکه‌کانی عێراق.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌ و دەڵێت "پشتیوانی له‌‌ بانگه‌وازی سه‌رۆکوه‌زیران به‌ڕێز کازمی ده‌که‌م بۆ گفتوگۆی نیشتمانیی نێوان لایه‌نه‌ ناکۆکه‌کانی عێراق و گفتوگۆیه‌کی نیشتمانیی راسته‌قینه‌ی قووڵ بۆ رێککه‌وتنی یه‌کجاری و چاره‌سه‌رکردنی ریشه‌یی کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی فیدراڵی به‌پێی ده‌ستوور."

ئه‌مڕۆ دووشەممە 08-03-2021 مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە رێگەی ڤیدیۆوە گوتارێکی پێشكه‌ش کرد و داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد کە ناکۆکییەکان وەلابنێن و گوتیشی "ئێمە بە درێژایی شەش هەزار ساڵ پێکەوە ژیاوین و تاوەکو ئێستاش پێکەوەین و دەستی یەکدی دەگرین. هەروەک چۆن دەستی پاپا فرانسیس و دەستی سەید سیستانی گەیشتە نێو دەستی یەکدی. عێراق پەیامی ئاشتیی و مرۆڤایەتییە و تاجی لێبووردەییە و کانگای ئازادیی و بیروڕایە."

مستەفا کازمی وتیشی، داوای گفتوگۆی نیشتمانیی قووڵ دەکەم لەسەر هەموو ئاستەکان، چ حیزبی یان سیاسیی بۆ گەیشتن بە چوارچێوەیەکی رێککەوتنی کۆتایی لە پەیوەندی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان. ئەمەش بۆ ئەوەی یەکێتی خاکی عێراق دەستەبەر بکرێت و بپارێزرێت. هەروەها کێشە کەڵەکەبووەکان کە قووڵاییان هەیە چارەسەر ببن.





ئەم هەواڵە 397جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad