English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان روونکردنەوە لەبارەی پشووەکان دەدات
2021-03-08 [03:08 AM]

ZNA- ھەولێر



وتەبێژی فەرمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان روونکردنەوە لەبارەی پشووی بۆنەکانی ئادار و نەورۆز دەدات.

د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان  رایگەیاند: "حکوومەتی ھەرێمی کورستان رۆژمێری فەرمی خۆی ھەیە، رۆژمێرەکە لەسەر سایتی فەرمی حکوومەت داندراوە، ئەو پشوانەی فەرمین کە بە بڕیاری حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان بە پشوو ئەژمار کراون دیاریکراوە، ئەوانەشی تەنھا بۆنەن و پشوو نین ئاماژەیان بۆ کراوە".
گوتیشی: "وەکو حکوومەت ئیلتیزام بەو رۆژمێرە دەکەین، بۆ پشووەکانی ئادار و نەورۆزیش دیاریکراوە کە ٥و١١و١٤ی٣ لەگەڵ رۆژانی جەژنی نەورۆز پشووی فەرمین".
لە رۆژمێری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١ ئەوە دیاریکراوە ٥ی ئادار رۆژی دەستپێکردنی ڕاپەڕینی گەلی، ١١ی ئادار یادی ڕاگەیاندنی ڕێکەوتننامەی ئاداری ساڵی ١٩٧٠، لەگەڵ رۆژی ١٤ی ئادار ڕۆژی لەدایکبوونی بارزانیی نەمر و رۆژانی ٢١ و ٢٢ و ٢٣ی ئادار بە بۆنەی جەژنی نەورۆز کراوەتە پشووی فەرمیی.
ھەروەھا گوتەبێژی حکوومەت، گوتیشی: "فەرمانبەران و خەڵکی کوردستان بۆ زانینی پشووە فەرمییەکان دەتوانن سەرانی ئەم ناونیشانە بکەن (https://gov.krd/) بۆ ئەوەی بزانریت کە ئەوە رۆژمێری فەرمیی حکوومەتە بۆ ئەمساڵ، بەر لە سەری ساڵ ئێمە نووسراو بۆ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان دەکەین بۆ ئەوەی ھەر بڕیارێکی پەرلەمان یان لایەنێکی تر بۆ پشوو و یادەکان دەرچوبێت ئەوە ساڵانە رۆژژمێرەکە نوێ دەکەینەوە".
سەبارەت بە پشووی قوتابخانە و زانکۆکان وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا، رۆژژمێری خۆیان بۆ خوێندن و تاقیکرنەوەکان ھەیە، بە تایبەت بۆ ئەمساڵ کە بەھۆی داخستنی ناوەندەکانی خوێندن بڕیاردراوە زۆرێک لە پشووەکان ھەڵبگیرێت بۆ قەرەبۆکرنەوەی رۆژە فەوتاوەکان.

 





ئەم هەواڵە 1834جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad