English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتى خوێندنى باڵا پۆستى سەرۆکى ژمارەیەک زانکۆ ڕادەگەێنێت
2021-03-08 [03:52 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پۆستى سەرۆکى (٦) زانکۆ و سەرۆکى ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان ڕادەگەێنێت، هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (C.V) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى پێشکەشکاراندا تۆمار بکرێت .

پۆستەکان:

سەرۆکى زانکۆى سەڵاحەددین – هەولێر

سەرۆکى زانکۆى سۆران

سەرۆکى زانکۆى هەولێرى پزیشکى

سەرۆکى زانکۆى دهۆک

سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى دهۆک

سەرۆکى زانکۆى زاخۆ

- سەرۆکى ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکیەکان.

مەرجەکان بۆ پۆستی سەرۆکی زانکۆ:

- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت .

- نازناوی زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.

- خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان:

- هەڵگری بڕوانامەی بۆرد یان دکتۆرا یان هاوتاکەی بێت لەیەکێک لە بوارە پسپۆڕیە پزیشکییەکان.

-نازناوی زانستی لە پرۆفیسۆر کەمتر نەبێت.         

تێبینیەکان:

ئەو بەڕێزەى کە داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەو پێش بردنى زانکۆکەی بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى بەردەوام دەبێت، زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لەبەکارهێنانى تەکنۆلۆجیای بواری خوێندن و فێرکردن کارایی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.

·  دواین کات بۆ پێشکەشکردنى (C.V) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى (١٦/٣/٢٠٢١) ڕۆژى (سێشەمە) دەبێت.

· پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت.

· هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانی پێشکەشکردنی هەیە، دەتوانی (C.V) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ بەڕێوەبەرایەتى بەدواداچوونى پۆستەکان لە دیوانى وەزارەت لە ڕێگەى ئەم ئیمیلە (jobs@mhe-krg.org) بنێرێت.





ئەم هەواڵە 286جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad