|
ZNA_ هەولێر دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە 2021.3.8، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە هاکان کەراجای، سەرکونسڵی گشتیی وڵاتی تورکیا لەهەولێر و شاندێکی یاوەری کرد.
لەدیدارێکدا، باس لە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان پارێزگای هەولێر و کونسڵخانەی گشتیی تورکیا کرا و تەئکید لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە، پارێزگاری هەولێر، ئاماژەی بەوەدا دەرگای پارێزگای هەولێر بەڕووی سەرمایەگوزار و وەبەرهێنەرانی وڵاتی تورکیا کرایەوە و لەوبارەیەشەوە ئامادەیی هەر هاوکاری و ئاسانکارییەکین لەگەڵتان.
لەلایەن خۆیەوە سەرکونسڵی گشتیی وڵاتی تورکیا لەهەولێر، زۆر سوپاسی پارێزگاری هەولێری کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی کە لێی کرا و تەئکیدی لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان و هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا کردەوە و ئامادەی خۆی و وڵاتەکەشی نیشاندا بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەک لەگەڵ پارێزگای هەولێر.
ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە |