English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەرماڵەیەك بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتێك خەرج دەكرێت
2021-03-09 [06:12 AM]

ZNA- هەولێر


 

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی پەروەردە ئاشكرای دەكات، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرماڵەیەک بۆ ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی وەزارەتی پەروەردە خەرج دەکات کە مۆڵەتی خوێندنیان هەیە، دەشڵێت، "دەرماڵەکە بڕاوەیە.
بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی پەروەردە ئەوەشی خستووەتەڕوو، "حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک هاوکاری بۆ ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی مۆڵەتی خوێندنیان هەیە دەرماڵەی ١٥٠ هەزار دیناری خەرج دەکات و لەمەودوا سودمەند دەبن لە دەرماڵەکە، بەڵام هیچ جۆرە مۆڵەتێکی دیکە ناگرێتەوە."مەریوان بەگۆک بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی پەروەردە بە kdp.info راگەیاندووە، "دەرماڵەیەکی ١٥٠ هەزار دیناری بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە خەرج دەکرێت، بەڵام بەپێی یاسا و رێنماییەکان هەرکەسێک هەرجۆرە مۆڵەتێک وەردەگرێت هەموو دەرماڵەکان دەبڕدرێت ئەگەر بێت و مۆڵەتەکە لە ٢٩ رۆژ زیاتر بێت."
ئەو ئاماژەی بەوەشكردووە، " ئەو دەرماڵەیە بڕاوەیە و بۆیان خەرج دەکرێت، کە بەهۆی بڕیارەکەوە ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستا و فەرمانبەر سودمەند دەبن."

ئەم بڕیارەی وەزارەتی پەروەردە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە بەهۆکاری خوێندن مۆڵەت وەردەگرن و لەو کاتەشدا تەنها موچەی بنەڕەتییان بۆ خەرج دەکرێت، بەپێی ئەم بڕیارەی وەزارەتی پەرەوەردەش، وەک هاوکارییەک هەر کەسێک ئەو مۆڵەتە وەربگرێت، بڕی "١٥٠"هەزار دیناری پێدەدرێت و بڕیاریشە، پیدانی ئەو برە پارەیە بەردەوام بێت

 





ئەم هەواڵە 1609جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad