ZNA - هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی له شاری موسڵ رایگه‌یاند، دوو قوتابی زانكۆ به‌هۆی كه‌ژاوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی سه‌رۆكی زانكۆ بریندار بوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی، كه‌ژاوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی سه‌رۆكی زانكۆی موسڵ قوسه‌ی ئه‌حمه‌دی دوو قوتابی له ناو حه‌ره‌می زانكۆ له نزیك كۆلیژی په‌رستاران شێلاوه.
باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌ردوو قوتابییه‌كه له رێگه‌ی ئه‌مبولانسه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون، برینی قوتابی یه‌كه‌م سه‌خته سه‌ری گرتووه، له هه‌مان كاتدا قوتابی دووه‌م برینه‌كه‌ی سوكه و له‌گه‌ڵ هه‌ندێك رووشانی هه‌یه.
دیجله
ئەم هەواڵە 532جار خوێندراوەتەوە |