English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشمەرگە، بارزانی وكوردستانی بەهێزترئاوێتەی یەكتربوونە و جیانابنەوە ..
2021-03-24 [06:58 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


كوردستان ، ئەو خاك و نیشتیمانە پیرۆزیە ، كە خوێن و ئارەقەی دەیان هەزار پێشمەرگە و رۆڵەكانی ئاوێتە بووە ، ئەوەی خۆی لە خۆیدا دەرخەری ئەو راستییە حاشاهەڵنەگرن كە كوردستان خاوەنێكی بەفاو و سۆزدار و فیداكاری هەیە ، ئەویش پێشمەرگەیە ، ئەگەر دوێنی هیزەكانی پێشمەرگە هاوشێوەی ساڵانی رابردوو بەرگری لە خاك و خەڵكی كوردستان دەكەن ، ئەگەر لە رابرودودا لە شاخ و پەنا بەرد و بن دار و كەنار كانی و روبارەكان بەرگری لە خاكی پیرۆزی كوردستان كردبێت ئەمڕۆ لە كوچە و كۆڵان ودۆڵ و پێدەشتەكاندا خەبات دەكات ، ئەو ئەزمونەشی كە لە رابردوودا هەیانبوە لە سەركەوتن و شتكستپێهێنانی دوژمندا ، ئەمڕۆ بە دەست و باز و خوێنی و قارەمانیەتی خۆی بەورەیەكی پۆڵاینەوە دوبارەدەكاتەوە ، دوژمن هەرچەند بەهێز بێت ، ناتوانێت بەرامبەر بە قارەمانێتی لولەی تفەنگی پێشمەرگە خۆی راگرێت. ئەگەر هەڵوەستەیەكی وردبینانە لاپەرەكانی مێژووی بزاڤی پر سەروەری و رزگاریخوازیی كوردستان بكەین ، ئەوا ئەو راستیەمان بۆ روون دەبێتەوە كە هەردەم پارتی و بارزانی لە نێو سێرەی داگیركەران و دوژمندا بوونە و ئامانجپێكراوی سەرەكی بوونە،هۆكاری سەڕەكیش خۆشەویستی خاك و ڕەتكردنەوەی داگیركەران و ژێر دەستی گەل و نیشتیمان بووە ، كە بەدرێژایی دەیان ساڵی خەباتی پر سەروەریمان هەردەم پێشمەرگە، كوردستان و بارزانی لە ژێر گوشار و پیلانگێری چڕبووە . ئەو ئاوێتەبوونەی خوێن و خۆشەویستی و بەگریكردنە لە خاكی كوردستان بە درێژایی مێژوویی دوور و نزیك سەڵمێنەری ئەو ڕاستییەن كە هیچ ئامراز و پیلانگێری نەما بۆ ئەوەی پێشمەرگە، كوردستان و بارزانی بكەنە ئامانج وهەموو جۆرە تاقیكردنەوەیەكیان كرد ، هەر لە گەمارۆدان و گەلەكۆمەكی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی بەكارهێنانی چەكی ئابووری بە شێوەیەكی نایاسایی و دواتر بەكارهێنانی دڕندەترین جۆری تیرۆریستان كە بینیمان كە بە شێوازو چەكی دەستی سوپای عێراق پەڵاماری هەرێمی كوردستانیان دا . ئینجا دوای ماوەیەك كە لە نێوخۆی هەرێمی كوردستان لایەن و كەسانێكیان بە هەموو جۆرە ئامرازێكی میدیایی،دارایی و چەك و تیرۆر و شەڕی دەروونی هان دەدا بە مەڕامی شكاندنی شكۆ و رووخاندنی قەوارەی كوردستان لەمەشدا ،خۆراگری گەلی كورد و سیاسەتی دانایانەی پارتی و بارزانی شكستی بەم هەوڵانەش هێنا و دواتر بە پیلانگێرییەكی قرێژ و بە نەخشە و پیلانێكی پێشتر دارێژراو ، بە نوێترین چەك و تانكی وەرگیراویی دەستی هاوپەیمان هەوڵی داگیركردن و كۆتایی هێنان بە كیانی كوردستانیان دا ، بەڵام هەم دیسان بەرگری قارمانانە و خوێنی شەهیدان رێگەی نەدا خەونە نزۆكەكانیان بێتە دی ، بێجگە لە رووی دیپلۆماسییەوە كە سنوور و فرۆكەخانەكانیان بە سەر گەلی كورد و هەرێمی كوردستان داخست و بەدەوام هەڕەشەیان لە خەڵكی كوردستان دەكرد . ئەوەی كە پێشمەرگە، كوردستان وبارزانی ئاوێتە كردووە و لەیەكتریان جیا ناكاتەوە، خۆشەویستی و بەرپرسیاریەتییە بەرامبەر هەموو ئەو هەڕەشە و مەترسییانە بەرامبەر بە گەل و نیشتیماكەی و پاراستنی شكۆ و ئیرادەكەی ، پارێزگاری كردن لە هەموو ئەو بەهایانەی كە دەیان ساڵە لە پێناو سەربەستی و سەربەخۆیی و گەڕاندنەوەی خاكێكی داگیركراو خوێنی بۆ بەخشراوە كە بەرچاوترینیان ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بوو ، كە توانی جگە لەوەی شوناسی نەتەوەیی بپارێزێت لە هەمان كاتیشیدا بە هەموو دونیا بڵێت كە ئەو كوردستانەی كە بەخوێنی پێشمەرگە ئاودراوە ، خاوەنداری خۆی هەیە. بۆیە، ئەمڕۆ كوردستانی بەهێز، پێشمەرگە، بارزانی سیانەیەكی لێكدانبرٍاون ، هەر ئەوەشە وایكردووە كە خاوەن سەنگ و پێگەیەكی بەهێز و ژمارەیەكی دیار و بەرچاو بن و هەردەم رۆڵ و سەنگی لە هاوكێشە ناوچەیی و عێراقی و نێوەدەوڵەتییەكان هەبێت و لە كاتە سەخت و هەستیارەكاندا ، گەل و نیشتیمانەكەی و گشت دەستكەوتەكان لە مەترسییەكان و لە نێو گێژەلۆكەكان ناوچەیەكی پر كێشە دا بپارێزێت و هەردەم بەرگریكاری سەرسەختی مافەرەاكانی كورد وكوردستان بێت و بەهەموو ناحەزان و نەیارانی بڵێت كە ، پێشمەرگە، بارزانی وكوردستانی بەهێزترئاوێتەی یەكتربوونە و جیانابنەوە ..





ئەم هەواڵە 7348جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad