ZNA – هەولێر
خاوەنانی ئەو کەشتییە گەورەیەی لە کاناڵی سوئێز لەقور چەقیوە و رێگەی هاتووچۆی داخستووە، دەڵێن کردنەوەی ئەم رێگەئاوییەکە رەنگە چەند هەفتەیهەک بخایەنێت.
کۆمپانیای ژاپۆنیی "سوویی کەیسن کایشا" لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بە مەبەستی بەڕێخستنەوەی کەشتییەکە و کردنەوەی ئەم رێگە ئاوییە، لەگەڵ کاربەدەستانی ناوچەکە لە گفتوگۆدایە.
کەشتییەکی گەورەی بارهەڵگر کە درێژییەکەی ٤٠٠ مەترە و سەر بە کۆمپانیایەکی ژاپۆنیە، رۆژی چوارشەممەی رابردوو کاتی پەڕینەوە لە کەناڵی سوئێز بە هۆی رەشەباوە بەبارەوە لە نێو کەناڵەکادا سوورا و لە قوڕ هەڵچەقی و رێگەی هاتووچۆی کەشتییانی داخست.
رۆژانە ٥٠ کەشتیی گەورە بە کاناڵی سوئێزدا دەپەڕنەوە.
کانالی سوئێز کە درێژایی ١٩٣ کیلۆمەترە و لە وڵاتی میسر بە دەست دروست کراوە، دەریای نێوەڕاست و دەریای سوور بەیەکەوە دەلکێنێت. لە ماوەی ساڵی رابردوودا نزیکەی ١٩ هەزار کەشتی بەم رێگە ئاوییەدا پەڕیونەتەوە.
کاناڵی سوئێز رێگەی نێوان وڵاتانی ئاسیایی و ئەروپایی بە جۆرێکی بەرچاو نزیک دەکاتەوە.
ئەم هەواڵە 361جار خوێندراوەتەوە |