English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە پەراوێزی سەردانەکەی پاپا بۆ ھەرێمی کوردستان
2021-03-27 [03:05 AM]

نووسین: وەیسی سەعید وەیسی


با٧ـی یٔازاری ھەموو ساڵێک وەک “ڕۆژی پێکەوەژیان دەستنیشان بکرێت بۆ ھەرێمی کوردستان...

فرەئایینی وفرەنەتەوەیی کولتووری رەسەنی  گەلی کوردستانە بویتە بەشێک لەمێژووی گەلەکەمان کەھەرئەمەش ئەسڵەلەکوردستاندا شتێکی تازەنیە وتازەش فێری نەبووینە  مێژووێکی دێرینی ھەیەکەلەگەل مێژووداھێناومانە،بەفشاری دەرەکی وبۆرازیکردنی ئەم وئەونیە،بەلکوبەرھەمی تێگەیشتنی کوردانەیەلەئایین وئیرادەی خوای گەورە...
ئەم کولتوورەجوانەی کوردستانیان  وایکرد دیارترین کەسایەتی ئایینی (پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان )سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات وجیاواز لەشوێنەکانی تری عیراق گەورەترین رێورەسمی ئایینی لەگەڵ دە ھەزار کەس لە ھەولێری پایتەخت   سازبکات.
بێگومان ئەمەش  رووداوێکی مێژووی ودەسکەوتێکی گەورەبووکاریگەرێکی گرنگی دەبێت لەسەرناووپێگەی ھەرێمی کوردستان ،وپالپشتی نێودەولەتی چونکەڤاتیکان ئەگەرچی وەک دەولەت بچوکەبەلام  مەلبەندێکی گەورەی ئایینیەکەسەرپەرشتی یەک ملیاروسێسەدملیۆن مەسیحی دەکات وخاوەن ئالاونوێنەرەلەنەتەوەیەکگرتووەکان ...
ھەرچەندەلەرابردووداھەرێمی کوردستان بەردەوام پەیوەندێکی دۆستانەی لەگەل ڤاتیکان ھەبووەبەلام ھاتنەکەی پاپاخۆی لەخۆیداچەندین ماناورەھەندی جیالەخۆدەگرێت بەتایبەت دوای سەرھەلدانی کۆرۆنابەیەکەم سەردان دادەندرێت بۆدەرەوەی ڤاتیکان ،کەلەپەراوێزی سەردانەکەیدا ھەلوەستەلەھەمبەرچەندخالێک دەکەین  .

*جگەلەوەی  لەرابردوودابەردەوامی ھەولێرناوەندێکی دیپلۆماسی سیاسی گرنگ بووەکەزۆربەی گەورەبەرپرسانی وولاتان روویان تێکردوەبەلام میوانی ئەم جارەجیاوازتربوو،گەورەترین کەسایەتی ئایینی خۆرئاواسەردانی ھەولێری کرد  ،بەمەش دەرکەوت ھەرێمی کوردستان نموونەێکی بەھێزوزیندووەلەرۆژھەلاتی ناوەراست وجیھانداکەھەمیشەپەناگەێکی ئارام بووەبۆھەمووپێکھاتەئایینی ونەتەوەییەکان بەتایبەت بۆکریستیانەکان کەبەھۆی ھێرشی تیرۆرستانی داعش مال وحالی خۆیان جێھێشتووەوروویان لەھەرێمی کوردستان کردوە.

*ئەم سەردانەی پاپا فرانسیس کاریگەری خۆی ھەیە و لەو رێگەیەوە ئەو پێکەوەژیانە دەبینێت، کە ھەرێمی کوردستان دەستەبەری کردووە ،وەک شوێنی فرەئایینی  وفرەنەتەوەیی چونکەئەمە خالێکی بەھێزی گەلی  کوردستانە 
 لەگەل یٔەوەی لەرابردوودا کوردستان بە چەندین قۆناغی سەخت ودژواردا گوزەری کردوە بەلام باوەردارانی ھەمووئایینەکان بەێکەوەبەرپەرچی زولم وستەمەکانیان دایتەوەوئەمەش کاریگەری دروست کردوەتاھەمیشە کوردستان بەشوێنی پێکەوە ژیانی ھەموویٔایین ونەتەوەومەزھەبێک بمێنێتەوە، یٔەم واقیعەی کە لە کوردستاندابوونی بوویتەمایەی ستایش وپێزانینی کۆمەلگەی نێودەولەتی وە بەبایەخەوە لێ دەروانن .
بۆیەش ئەم سەردانەی پاپاجارێکی ترپرەنسیپی یەکتر قبوڵکردن و ڕێزگرتن لە نێوان ھەموو پێکھاتە ئایینی و نەتەوە و مەزھەبانەی کە ھەن لە کوردستان بەھێزتردەکات وەدەبێتە فاکتەرێکی سەرەکی پاراستنی پێکھاتەکان لە ھەر ھەڕەشەیەک کە مەترسی دەخاتە سەر مانەوەیان.
*رێورەسمی پێشوازی فەرمی پاپالەھەولێرزۆرجیاوازتربوولەبەغدالەوێی بەنەریتی کولتوری عەرەبی بەبەرزکردنەوەی شمشێر پێشوازی لێکرا کەلەراگەیاندنەکاندازۆرگلەیی لەم شێوازەیەکرابەلام لێرەلەپایتەخت ،بەچەپکەگول وگۆرانی ونوێنەرانی پێکھاتەکان پێشوازی لێکراکەئەمەش پێشکەوتنی ھەرێمی کوردستانی نیشاندالەرووی پرۆتۆکۆل وتەشریفات .
*ھەلبژاردنی یاریگای فرەنسوھەریری بۆئەنجام دانی گەورەترین رێورەسمی ئایینی بەبەشداری دەھەزارکەس دەنگدانەوەێکی گەورەی ھەبوولەسەرپێگەی ھەرێمی کوردستان کەتێمێکی گەورەی راگەیاندن یاوەری پاپایان دەکرد .
*گرنگەھەرێمی کوردستان ھاتنی پاپابەدەرفەت بزانێت تارێکەوتی ھاتنەکەبکاتەرۆژێکی تایبەت ٧ـی یٔازاری ھەموو ساڵێک وەک “ڕۆژی پێکەوەژیان دەستنیشان بکات تاوەک مێژوویەک لەبیروھزری کوردستانیان بمێنێتەوەوەک سەردانیکی مێژوویی

*پاپاپێویستی بەستایش وپێداھەلگۆتنی ھیچ کەسێک نیەبەلام خۆی زۆرچاک لەنزیکەوەئاگاداری ھەلوێستی رەسمی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان بوولەخزمەتکردنی ھەمووپێکھاتەئایینی ونەتەوەیی بۆیەش لەدیداریدالەگەل سەرۆک مسعودبارزانی سوپاسی ھەرێمی کوردستانی کرد بۆ پاراستنی پێکھاتە ئایینی و نەتەوەییەکان و ھێنانە ئارای رەوشی پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە نێوانیاندا.
ھەرئەمەش نابەلکوزۆرراشکاوانەتر گوتی کوردستانم لەبیر نەچووە، ئێوە نەک پێشوازی لەمن، پێشوازیشتان لە کریستیانەکانیش کرد، کە ئاماژەی بەوەش کرد، "ئێوە لەکاتی ھێرشەکانی داعش کریستیانەکانتان پاراست، ئێوە وەک برا پێشوازیشتان لە برا کریستیانەکان کرد".
کەئەمەش شانازێکی گەورەیەبۆھەرێمی کوردستان ...





ئەم هەواڵە 7156جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad