|
نووسنی: حهسيبه گه‌ردى
کوردستانێکی بەهێز، سەرۆک وەزیرانی حکومەتێکی بەهێزی دەوێت کە بڕیارێکی دروست و مێژوویی بدات و، ئەو میکانيزمە ئەقڵانییە بوێرە جێبەجێ بکات کە لە بەغدای پایتەختی عێراقەوە بەهۆی پێشێلکردنی بنەماکانی دەستوور و یاسا و شەراکەتی ڕاستەقینە لە ڕێگەی سیاسییە شکستخواردوو و گەندەڵەکانی عێراقەوە کەڵەکە ببوون و چارەسەریان گەیشتبوو قۆناغی مەحاڵ. كابينه‌ى نۆيهمى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكايه‌تيى ڕێزدار مه‌سرور بارزانى، هه‌ر له ده‌ستپێكى ڕاگه‌ياندنى به‌رنامه‌ى كاريهوه، سه‌ره‌ڕاى تيشك خستنه سه‌ر كه‌موكووڕى و خه‌ساره‌كان و ڕێگرى له به‌هه‌ده‌ردان و بههادانى جددى به چاكسازى، هه‌روه‌ها ده‌ستنيشانكردنى پێشێلكردنى ده‌ستوور و یاسا له‌لايه‌ن حكومه‌تى عێراقى فيدڕاڵ و پابه‌ندبوونى هه‌رێمى كوردستان به‌و ده‌ستووره و سه‌ربارى بڕينى بودجه و قووتى هاونيشتمانیيانى كوردستان له لايه‌ن حکومەتی فیدڕاڵەوه، نييهتپاكيی خۆى بۆ به ئه‌نجام گه‌ياندنى دانوستاندن و گفتوگۆكان بۆ چاره‌سه‌رى كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان به‌رجه‌سته كرد، هه‌ر ئه‌وه‌ش واى كرد، دواى نزيكه‌ى (20) سه‌ردانى شاندى هەرێم بۆ بەغدا، حکومەتی هەرێم و عێراق لەسەر پشکى هەرێم لە بودجەى ساڵى2021 گەیشتنە رێککەوتن و، ئه‌گه‌ر به‌غدا به رێککەوتنه‌كه پابه‌ند بێت، حكومه‌تى هه‌رێم بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى هاونيشتمانيان به‌گشتى و فه‌رمانبه‌رانى خۆڕ‌اگرى كوردستان به‌تايبه‌تى ده‌ستكراوه‌تر ده‌بێت، به‌وه‌ش ده‌توانێت نه‌ك مووچه به بێ لێ بڕين دابه‌ش بكات، ڕه‌نگه قه‌ره‌بووى پاشكهوتهكانيش بكاته‌وه.
بێگومان په‌تاى نهگريسى كۆرۆنا و كاردانه‌وه‌كانى، ئابووريى زۆربه‌ى وڵاتانى جيهانى ئيفليج كرد، به‌ڵام هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ئهوهيدا كه له‌و هاوكێشه‌يه به‌ده‌ر نييه، هاوكات له‌گه‌ڵ حیماسهتى پێشمه‌رگه بۆ تێكشكاندنى داعشييهكان و تێچووى قورسى ئه‌و نه‌به‌رده سه‌خته له قوربانيی مرۆيى و له ڕووى بارى ئابوورييشهوه، نزيكه‌ى دوو ملوێن ئاواره و په‌نابه‌رى شهڕيشى داڵده داوه، به درێژاى ئه‌و ساڵانه‌ش به‌غدا بودجه و مووچه‌ى لێ بڕيوه، به‌ڵام به سياسه‌تى حهكيمانهى ڕێزدار جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى كابينه‌كانى هه‌شته‌م و نۆيه‌م كارنامه‌يه‌كى درهوشاوهيان بۆ خۆيان تۆمار كرد و، به پلانى ورد و ڕژد ڕووبه‌ڕووى هه‌موو پيلان و نه‌خشه شوومهكانى دژ به كوردستانيان بوونه‌وه. دياره له سه‌رده‌مى رژێمى به‌عسه‌وه تا به ئێستاش هه‌ميشه له به‌غدا به عه‌قڵييه‌تى شۆڤينى له‌گه‌ڵ كورد مامه‌ڵه كراوه، به‌داخه‌وه له ناوخۆشماندا هه‌ندێ كه‌س و لايه‌نى هه‌ڵپه‌رست، له پێناوى وه‌رگرتنى ئيمتيازات و به‌رژه‌وه‌نديى شهخسيدا، هاوكاريان بوون، نموونه‌ى بهرچاويشيان خيانه‌تى گه‌وره‌ى 16ى ئۆكتۆبه‌ر بوو، كه ئاسه‌واره‌كانى زۆر دڵته‌زێن و پڕخه‌سار بوون، هه‌شن گرووپى سه‌ر به ئه‌و ره‌وته، كه بۆ دابه‌شكردنى هه‌رێمى كوردستان و جياكردنهوهى سلێمانى و ته‌نانه‌ت بهدهستهوهدانى هه‌موو هه‌رێم بۆ به‌غدا ئيمزا كۆده‌كه‌نه‌وه! ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌سه ده‌رچووه له هێڵى نيشتمانى، هه‌ميشه له قهيراندا كاريان خۆدزينه‌وه بووه، له ده‌سته‌به‌ركردنى هه‌ر دهستكهوتێكيشدا به‌په‌له لێى به خاوه‌ن ده‌رده‌كه‌ون و خۆڵ له چاوى خه‌ڵك ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى له پرۆسه‌ى ده‌نگداندا په‌راوێز نه‌خرێن و ئيراده‌ى گه‌ل تۆڵه‌يان لێ نه‌كاته‌وه.
جگه له هه‌وڵه‌كانى كابينه‌ى نۆيه‌م بۆ گه‌يشتن به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، هه‌نگاوه‌كانى فره‌چه‌شن كردنى داهاتى گشتى و وه‌به‌رهێنان و به پيشهييكردنى فره‌ڕه‌هه‌ند و پڕۆژه خزمه‌تگوزارييه‌كان، هه‌روه‌ها سهقامگيريى ئه‌منى و ئاسايشى هاووڵاتيان ده‌يسه‌لمێنن كه كام كه‌س و كام لايه‌ن له كاتى قهيراندا شانى به به‌ر داوه و بڕيارى چاره‌نووسسازى داوه، هاونيشتمانييانى چاوكراوه و عهدوالى نيشتمانيش ده‌زانن، كامانه‌ن ئه‌وانه‌ى به دروشمى بێ كردار و خۆدزينه‌وه له قه‌يران و نههامهتييهكان ئاو بۆ ئاشى دوژمنانى ده‌ستكه‌وته‌كانى كورد ده‌به‌ن.
ئەم هەواڵە 7369جار خوێندراوەتەوە |