English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئایا خواردنەوەی ئاوی سارد سودت پێدەگەیەنێت
2021-04-06 [03:22 AM]

ZNA ــ هەولێر


 

له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی گه‌رما، خه‌ڵك حه‌ز له‌ خواردنه‌وه‌ی ئاو و خواردنه‌وه‌ی سارد و سارده‌مه‌نی ده‌كه‌ن، به‌ڵام زۆر كه‌س ده‌ڵێن، خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌ ساردی خراپه‌ و مه‌ترسیی بۆ ته‌ندروستی هه‌یه‌، تا چه‌ند ڕاسته‌؟.

 

لەمبارەیەوە ماڵپه‌ڕی الجزیرە له‌ هه‌واڵێكدا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، خواردنه‌وه‌ی ئاو یه‌كێكه‌ له‌ پێویستییه‌ گرنگه‌كانی ڕۆژانه‌، جا ئه‌گه‌ر به‌ ساردی یان گه‌رمی بێت، هیچ له‌ سووده‌كانی كه‌م ناكاته‌وه‌ و هه‌ر ده‌بێ بخورێته‌وه‌.

 

لە 60%ی جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌ ئاو پێكهاتووه‌، بۆیه‌ ده‌بێت ڕۆژانه‌ بڕێكی زۆر ئاو بخۆینه‌وه‌، تا ئه‌و ڕێژه‌یه‌ وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌ و چالاكییه‌كانی خۆی به‌باشی له‌ جه‌سته‌دا بكات.

 

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئاو به‌ گه‌رمی، ساردی یان شله‌تێن بخورێته‌وه‌، پسپۆڕان ده‌ڵێن به‌پێی ویست و حه‌زی كه‌سه‌كانه‌، واته‌ تۆ تینوویه‌تیت به‌ كامه‌ ده‌شكێ و حه‌ز له‌ خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌ كام شێوه‌یه‌ ده‌كه‌یت، ئه‌وه‌ بۆ جه‌سته‌ی تۆ گونجاوه‌.

 

ته‌نانه‌ت وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد به‌ خراپ ده‌زانن، پسپۆڕان ده‌ڵێن: خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد ده‌بێته‌ هۆی سووتانی ڕێژه‌یه‌كی زۆری كالۆری، هه‌روه‌ها سووتانی چه‌وری و كه‌میی هه‌ستكردن به‌ ماندوویه‌تی و هیلاكی.

 

به‌گشتی، خواردنه‌وه‌ی ئاو ئه‌م سوودانه‌ی هه‌یه‌:

 

1- ئاسانكردنی چالاكیی هه‌رس.

2- ڕێگریكردن له‌ تووشبوون به‌ قه‌بزی.

3- له‌ناوبردنی ژه‌هری جه‌سته‌.

4- پاراستنی پێست و سافكردنی.





ئەم هەواڵە 169جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad