English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سووده‌كانی ماست چین
2021-04-07 [10:42 AM]

ZNA ــ هەولێر


ماست چەندین سودی تەندروستی هەیە بۆ چەندین سودی جوانکاری بەکاردەھێنرێت، گرنگترینیان ئەمانەی خوارەوەن.

 

 ۱ - خواردنی ماست كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له‌ناوچه‌ی سك ”‌ ورگ”‌ ناهێڵێت.

 

 ۲- چه‌ند به‌كتریایه‌كی به‌سودی تێدایه‌ هاوكاره‌ له‌هه‌رسكردنی خۆراك و نه‌هێشتنی غازاتی ڕیخۆڵه‌كان و كار له‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ی گه‌ده‌ ده‌كات له‌خۆراكه‌ زیاده‌كان هه‌روه‌ها ڕزگاركردنت له‌زنجیره‌یه‌ك به‌كتریا كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ناخۆشكردنی بۆنی ده‌م.

 

 ۳- چه‌ورییه‌كانی ناو له‌ش ده‌سوتێنێت وماسولكه‌كان به‌هێز ده‌كات، ڕێگرتن له‌دروستبونی خانه‌ی نوێی چه‌وری.

 

 ٤- خۆراكێكی چاره‌سه‌ری باشه‌ به‌هۆی كاریگه‌ری له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی توشبون به‌ شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن و توانای له‌سه‌ر چالاككردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش. 

 

٥- ڕێژه‌ی كۆلیسترۆل له‌خوێندا كه‌مده‌كاته‌وه‌. 

 

٦- به‌رگری هه‌وكردن ده‌كات به‌هۆی مشه‌خۆره‌كانه‌وه‌.

 

 ۷- پرۆتینی ناو ماست ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن.

 

 ۸- یه‌كێكه‌ له‌و خۆراكانه‌ی به‌ ئاسانی هه‌رس ده‌بێت ئاسانتر له‌شیر.

 

 ۹- زۆر به‌سوده‌ بۆ كه‌سانی ته‌مه‌ن گه‌وره‌ .

 

۱۰- نیشانه‌كانی پیری دواده‌خات و پێست بریقه‌دارو نه‌رم ده‌كات.

 

۱۱ - هێڵێكی به‌رگری به‌هێزه‌ كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له‌دیواری ده‌ماره‌كان ڕاده‌گرێت.

 

 ۱۲- گه‌ده‌ به‌هێز ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی ڕاگرتنی سكچون و ئاره‌زوی خواردن ده‌كاته‌وه‌ پله‌ی گه‌رمی له‌ش ڕاده‌گرێت.

 

 

 ۱۳- به‌سوده‌ له‌كاتی هه‌وكردنی جگه‌ر و لاواز بونی گورجیله‌ ده‌ركه‌ری غازاته‌، مێشك هێورده‌كاته‌وه‌.

 

 ۱٤- هاوكاره‌ له‌دابه‌زانی كێش.

 

 

 ۱۵- به‌ سوده‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕیخۆڵه‌كانیان لاوازه‌ هه‌روه‌ك بۆ قه‌بزی و سكچون له‌هه‌مان كاتدا و هه‌وكردنی گه‌ده‌و ڕیخۆڵه‌كان.

 

ئەمانەی باسکران چەند سودێکی ماست بون بۆئەوەی  بتوانیت سودی لێببینیت، دەبێت رەچاوی ئەو خاڵانەی سەرەوە بکەیت تەندروست بەکاریان بهێنیت.





ئەم هەواڵە 154جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad