English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاماری نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان: 1217 تووشبوون و 13 مردن
2021-04-07 [04:01 AM]

ZNA ــ هەولێر


وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری رۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 1217 تووشبووی نوێی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون و لەو ماوەدا 13 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، هاوکات 408 تووشبووی پێشووش چاکبوونەتەوە.

 

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی، لە 24 کاژێری رابردوودا 11 هەزار و 532 پشکنینکراون، ئەنجامی پشکنینی 1217 کەس پۆزەتیڤ بوون، زۆرترین تووشبوو لە پارێزگای دهۆک بووە. 

 

تووشبووەکان بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەشبوون:

 

هەولێر: 270 تووشبوو

سلێمانی: 377 تووشبوو

دهۆك: 503 تووشبوو

 

هاوکات 408 تووشبووی پێشوو چاکبوونەتەوە:

 

هەولێر: 85 چاکبوونەوە

سلێمانی: 245 چاکبوونەوە

دهۆك: 78 چاکبوونەوە

 

لەو ماوەدا 13 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە پێنجیان لە پارێزگای هەولێر و پێنج دانەی دیکەیشیان لە پارێزگای دهۆک و سێی دیکەش لە سلێمانی بوون.

 

ئاماری گشتی:

 

پشکنینەکان: 1445975 پشکنین

تووشبووان: 128264 تووشبوو

چاکبووان: 112334 کەس

ئەوانەی لەژێر چارەسەردان: 12174 کەس

گیانلەدەستدان: 3756 کەس

 

وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاونیشتمانیان دەکات پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵخ و پۆشینی ماسک و دەستکێش، لەکاتی پێویستیشدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە 122.

 

ئەمڕۆ دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی (گفتوگۆی رۆژانە)ـی تۆڕی میدیایی رووداو لەبارەی دەوامی خوێندنگەکان رایگەیاند: بەرکەوتن و چوونە ناو پۆل مەترسیدارە، بەپێی خەمڵاندنەکانی ئێستا داخستنی دەرگەی قوتابخانەکان درێژدەکرێتەوە.

 

دکتۆر سامان بەرزنجی لەبارەی راگەیاندنی قەدەخەی هاتووچۆ دەڵێت، ناکرێت قەدەخەی هاتووچۆی تەواوەتی رابگەیێنین، بەڵام دەکرێت قەدەخەی هاتووچۆی سنووردار، رێژەیی، لە شوێنی جیاواز بۆ توێژی جیاواز جێبەجێ بکرێت بۆ ئەوەی هەڵکشانەکە هێواش بکرێتەوە.

 

نزیکەی مانگێکە لە هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا کراوە لەو بارەوە دکتۆر سامان بەرزنجی ئاماژە بەوە دەدات، "بەدەنگەوەهاتنمان لەلایەن خەڵکەوە لاوازە، رۆژانە بانگەواز دەکەین. بەڵام ترسێک لای هاووڵاتیان دروستبووە، بە داخەوە پڕوپاگەندە لەسەر پێکوتە دەکرێت"، هەروەها دەشڵێت: "بەرنامەی نیشتمانی پێکوتە لە عێراقدا یەک بەرنامەیە، هەرێمی کوردستانیش تێیدا هاوبەشە، لەگەڵ ئەوەش لە هەوڵداین وەکو خۆمان زیاتر لەو رێژەیەی وەکو دەوڵەت".





ئەم هەواڵە 454جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad