ZNA-ھەولێر مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە تویتێکدا پشتگیریی خۆی بۆ کەرتی تەندروستی و کارمەندانی راگەیاند.
سەرۆکی حکومەت لە تویتێکدا رایگەیاندووە: ''لە رۆژی جیهانی تەندروستیدا، سوپاسی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی دەکەین و پشتیوانیان دەبین بۆ بە جێگەیاندنی ئەرک و کاری رۆژانهیان''.
ئاماژەی بەوەشکردووە: ''بڕێکی دیکەی هاوکاری وەک هاندان بۆ تیمی بەرەنگاربوونەوە خەرج دەکەین، هیوادارین هاووڵاتیان زیاتر پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بن''.
ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە |