ZNA - هەولێر گۆڤاری فۆربس نوێترین لیستی ملیاردێرانی جیهانی بڵاوکردەوە و کیم کارداشیان وێست یەکێکلەو ناوانەی بۆ یەکەمجاره لە لیستی ملیاردێران زیادکراوە.
گۆڤارهكه بڵاویکردووەتەوە پوختەی سامانی كارداشیان ملیارێک و ٣٠٠ملیۆن دۆلاری ئەمریکاییە.
بەهۆی براندی تایبەت بەخۆیی بۆ جوانکاری و بۆن و کۆمپانیای جلی ژێرەوە و داهاتی پرۆگرامێکی تەلەڤیزیۆنی، سامانی کیم کارداشیان بۆ سەرووی ملیارێک دۆلار بەرزبووەتەوە.
رۆژنامەی فۆربس بڵاویکردوتهوە، کیم کارداشیان وێست پرۆگرامی تەلەڤیزیۆنی قۆستووەتەوە بۆ کۆکردنەوەی سهروهت و سامان، لەو رێگەیەوە توانیوەیەتی بازاڕێکی باش بۆ فرۆشتنی یاری مۆبایلی تایبەت بەخۆی و بەرهەمەکانی جوانکاری بدۆزێتەوە و ئێستاش بەرهەمەکانی جلی ژێرەوە بە بازاڕ بکات.
کیم کارداشیان لە لیستی فۆربسدا لە پلەبەندی دوو هەزار و ٦٧٤کەسایەتی دایە، لە لیستی ئافرەتە بە تواناکانی ئەمریکاش لە پلەبەندیی ٢٤ـدایە.
ئەم هەواڵە 106جار خوێندراوەتەوە |