English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داوکاری گشتی سەربازیی ئێران، ١٠ بەرپرس بە بەرانەوەی فڕۆکه ئۆکرانییەکە تۆمەتبارن
پارچەی ئەو فڕۆکەیەی لە ئاسمانی تاران بەردرایەوە
2021-04-07 [07:17 AM]

ZNA - هەولێر


ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، غولام عەباس تورکی، داوکاری گشتیی سەربازیی ئەم وڵاتە، تۆمەتی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینەکەی خستە پاڵ ١٠ بەرپرسی کە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی رابردوو روویدا و ١٧٦ کوژراوی لێکەوتەوە.

جاستن ترودۆ سەرۆک‌وەزیرانی کەنەداش جەختی لەسەر بەردەوامی گوشارخستنە سەر ئێران، بۆ قەرەبووکردنەوی کەسوکاری قوربانیان کردەوە.

هەتا ئێستا بەرپرسانی ئێرانی چەندین راپۆرتیان لەسەر کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە بڵاو کردووتەوە و بەرپرسانی ئۆکرانیایی و کەنداییش بەردەوام ئەم راپۆرتانە رەد دەکەنەوە و داوای ناساندنی تاوانبارانی بەردانەوەی فڕۆکە و قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانیان دەکەن.





ئەم هەواڵە 103جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad