English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆمه‌ڵی ئیسلامی ... مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی
2016-03-27 [08:22 AM]

نووسینی: د. شاڵاو مه‌لا ئه‌مین خۆشناو


یه‌كێك له‌ گه‌نده‌ڵیه‌ گه‌وره‌كانی ئه‌م شاره‌ ، پێدانی هه‌زاران مه‌تر زه‌ویه‌ به‌ عه‌لی باپیر و گروپه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن قیاده‌ی ئێمه‌وه‌، له‌ سه‌ر شه‌قامی دوو سایدی كه‌س نه‌زان ته‌نیشت نه‌خۆشخاته‌ی ژین و له‌ ناو پاركی كانیاو ....

دیاره‌ ئه‌م شوێنه‌ كراوه‌ته‌ مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و زنجیره‌یه‌ك بینایه‌ی گه‌وره‌ی لێ دروست كراوه‌ به‌ناوی (خانووی حیكمه‌ت) ، وه‌كو بنكه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جاسوسی و هه‌واڵگه‌ری به‌كاردێت ، كراوه‌ته‌ وه‌كرێك بۆ پیلان گێڕان و موئامه‌ره‌ نانه‌وه‌و دروست كردنی شه‌به‌كاتی توندره‌و و ده‌مارگێر ....

ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ له‌ ناو جه‌رگه‌ی شارو له‌ناو پاڕكێكی مه‌ده‌نی ، له‌ سنوری چه‌ند گه‌ڕكێكی میللی، كاری گه‌ری نێگه‌تیڤانه‌ی خراپی كرۆته‌ سه‌ر روئیاو ڕوانگه‌و هیزر وڕوحیه‌تی خه‌ڵكه‌وه‌ ، هه‌ڵكه‌وته‌ی مه‌وقیعی باره‌گاكه‌و سروشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ودیمۆگراقیای دانیشتوانی شۆێنه‌كه‌ زۆر زیره‌كانه‌ هه‌ڵبژێرداروه‌ و خراوه‌ته‌ خزمه‌تی ئه‌جینداو ئامانجه‌ حیزبی و ته‌نزیمیه‌ گوماناویه‌كه‌ی كۆمه‌ڵ ،

به‌كورتی هه‌بوونی موجه‌مه‌عێكی حیزبی و ڕێكخراوه‌یی و ئاینی به‌و حیجمه‌ گه‌وره‌و له‌و شۆێنه‌ شه‌عبیه‌ هه‌ستیاره‌ و به‌بێ چاوه‌دێر و كۆنترۆڵ ،گرفت دروست ده‌كات له‌ چه‌واشه‌كردن و به‌لاڕێ دارنی خه‌ڵك و ده‌بێته‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیدیانه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی و سه‌قام گیری ڕوحی و ئه‌منی سایكۆلۆژی تاك و كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان .....

چونكه‌ ئه‌م جێگه‌یه‌ كراوه‌ته‌ قوتابخانه‌یه‌ك بۆ په‌روه‌رده‌كردن و ڕاهێنانی گه‌نج ومنداڵان له‌ سه‌ر بیری ته‌ته‌روف و توند ڕه‌وی و دروست كردن و پێگه‌یاندنی خه‌ڵكانی شه‌ڕانگێز وبڵاوكردنه‌وه‌و چاندنی تۆوی شومی توندگیری ...

بۆ به‌رگرتن و ئیحتیوا كرنی مه‌ترسی ته‌وژمی توندڕه‌وی عه‌لی باپیر و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی ، حكومه‌ت پێویسته‌ جیددی تر بیر له‌ ڕاگرتنی ئه‌م ماكینه‌ی به‌رهه‌م هێنانی ئیرهابه‌ بكاته‌وه‌و بڕیاری هه‌لوه‌ شاند نه‌وه‌ی ئه‌م وه‌كره‌ زیان به‌خشه‌ بدات ، له‌ چوار چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی چاك سازی و شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی و گێرانه‌وه‌ی ئه‌موالی گشتی بۆ ده‌وڵه‌وت كه‌ عه‌لی باپیر پێی وایه‌ سیناریۆیه‌و پارتی ته‌نها كاتی پێ ده‌كوژێت





ئەم هەواڵە 3115جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad