English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشمەرگە،سەرۆك بارزانی گەورەترین كۆسپ لەبەردەم دوژمنانی كورد وكوردستان
2021-04-23 [01:11 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


بەدرێژایی بزاڤی رزگاریخواز و خەباتی شارستانی گەلی كوردستان لەم بەشە بە زۆر لكێنراوە بە عێراق بە زۆر دروستكراو ، چ داگیركەران و چ رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق رابەر و سەركردەی شۆڕش و راپەرٍینەكانی گەلی كوردیان كردۆتە ئامانج كە پشكی هەر زۆر ئەو پیلانگێریی و هەوڵە نەزۆك و شكستخواردوونانە بەر پارتی و بارزانی كەوتوون ، هۆكاری سەڕەكی ئەو پیلانگێری و پەڵاماردانانە بۆ هەڵوێستی نەگۆڕی كوردپەوەروانە و نیشتیمانپەوەرانەی بارزانی وەك رابەر و پێشەنگ و ئەمانەتهەڵگری میرات شۆرٍشگێری و كوردپەروەری و ئاڵایی كوردستان دەگەرێتەوە كە لە سەختترین بارودۆخەكاندا ئامادەنەبووە سازش لە سەر كوردایەت و مافەرەواكانی گەلی كوردستان بكات . ئەگەر بەوردبینانە بروانینە، خەباتی شارستانی گەلەكەمان هەر لە دوای هەڵبژاردنەكانی 1992 و بوون بە خاوەن پەرلەمان ، حكومەت و فیدراڵی وەك قەوارەی یاسایی و رەوایی پێدراوە و سیاسی لە ناوچەكە ، لەگەڵ هەموو كۆسپ و تەگەرەكانی بەردەمی و هەوڵی ناحەزان بەڵام توانی شان بە شانی ئەو وڵاتانەی كە دەیان ساڵە دەوڵەتن لە رووی ئاوەدانی، زانستی و ئاوەدانی گەشەسەندی گەورە بەخۆیەوە ببینێت . هەڵبەتە ، ئەو پێشكەوتن و سەركەوتننامە هەر لەخۆیەوە نەهاتۆتە، ئاراوە ، بەڵكو لە ئەنجامی ئیدارەدانێكی حەكیمانە ، سیاسەت و دیپلۆماسییەتێكی كارا بۆ چۆنێیەتی مامەڵەكردن و راگرتنی باڵانس لەكاتی گۆرانكاری و پێشهاتەكانی ناوچەكە و پاراستنی كوردستان و دەستكەوتەكانیەتی لە هەڕٍەشە و مەترسییەكان . هەر ئەو هەوڵە بەردەوامانەی پارتی و بارزانیبوون بە پلەی یەكەم توانیی متمانەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی زیاتر بۆ هەرێمی كوردستان و راكێشانەی دەیان كۆمپانیایی بواری جۆراجۆر و ئینجا كۆنسوڵخانە و سەردانی گەورە سەركردە و وەزیر و باڵیۆزی وڵاتان بۆ هەرێمی كوردستان فەراهەم بكات . مێژوو سەڵمێنەری ئەو ڕاستییەكە بەدرێژایی سەركردایەتیی كردنی بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان بەرابەرایەتی هێژا سەرۆك مسعود بارزانی ، هەردەم رێگەی كوردایەتی و خزمەتكردنی كردن گەل و نیشتیمان وبەرژوەندییە باڵاكانی هەرێمی كوردستان پێش هەر بەرژوەندییەكی تر بووە ، هەر ئەوەش وایكردووە كە بەردەوام بكرێتە ئامانجی نەیاران و داگیركەران و دەزگە هەواڵگرییەكانی عێراق لە رابردوو و وڵاتانی داگیركەری كوردستان . بەتایبەت ئەگەر هەڵوەستەیەك لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراق و دوای رووخانی رژێمی بەعس بكەین ، ئەوا ئێران توانی هەژموونی خۆی بە سەر گشت جومگەكانی عێراقدا بسەپێنێت و هەر چی لە رابردوو نەخشە و پلانی بۆ داناوە ، جێبەجێیان بكات و بەتایبەت زۆرێك لە هێزولایەنە شیعەكان ، ئەوانەی كەوتنە دەرەوەی چوار چێوەی مەرام و نەخشەی ئێران ئەوا وەك دوژمن و ناحەز حیسابیان بۆ كرا ، بەتایبەت پارتی و سەرۆك بارزانی كە ئامادە نەبوو ، بچێتە ژێر گوشاری دەسەڵاتدارانی شیعی بە سپۆنسەر ئێران و دەنگ نەدان بە یاسایكردنی حەشدی شیعیی و ئینجا دەنگ نەدان بە دەركردنی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق وایانكرد كە ئێران لە رێگەی ئەو هێزە شیعیانەوە بە مەبەستی تۆڵەسەندنەوە و بۆ هەڵوێستی نەگۆری سەرۆك بارزانی ئەوا ئەوەی لە دەستیان هات تا بە ئەمڕۆ لە دژی هەرێمی كوردستان ئەنجامی دەدەن . هەروەها مێژوو گەواهیدەرە ، لەكاتی پێشهات و رووداوەكانی سووریا، ئێران بە هەموو تواناوە هەوڵی دا ، تا لە هەرێمی كوردستان ڕێگەی پێبدات هێزەكانی بگوازێتەوە بۆ سووریا ، بەڵام سەرۆك بارزانی رێگەی نەدا و ڕەتیكردەوە و ئینجا هەر لە دوای ساڵی 2014 وە دەسەڵاتدارانی عێراق گوشارەكانیان لە دژی هەرێمی كوردستان و جوڵاندنی هێز دەستپێكرد بەجوڵاندی هێز و ئینجا گەمارۆی ئابووری قورس بۆ سەر گەلی كوردستان . دواتر گۆڕینی ئاڕاستەی داعش بەرەو هەرێمی كوردستان و پاشەكشێ هێزەكانی عێراق و رادەستكردنی چەك و تەقەمەنی چەند فیرقەی سەربازی بەدرێژایی 1050 كیلۆمەتر بە تیرۆریستانی داعش تا لەو ڕێگەیەوە كۆتایی بە قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان بهێنن . ئێستا ئەوەی لە هەڵوێستی ئێران بە گشتی كە بریاردەری عێراقیشە و هۆكاری سەڕەكی دژایەتیكردنی سەرۆك بارزانی لە ماوەی رابردوو و ئێستا ، بۆ گۆشەگیركردن و گەمارۆدانی قورس وڵاتانی ناوچەكە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەگەرێتەوە و بەتایبەت هەنگاوەكانی رابردوو و ئێستای وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی و ئینجا توركیایش ، هەموو ئەو هەنگاوانە وایانكردووە كە ئێران بەرەو بێ‌ هیوایی زیاتر هەنگاو بنێت ، هەروەها هەنگاوەكانی دەوڵەتی جۆ بایدن بۆ گەڕانەوەی بە مەرجی بەشداری ئیسرائیل و سعودیە بۆ دانووستانی رێككەوتننامەی نوێی لە بواری پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران و وازهێنان لە دەستێوەردانی وڵاتانی ناوچەكە ، تەنها كارتێكی گوشار كە بە دەست ئێرانەوە مابێت، عێراقە لە دژی ئەمەریكا ، بەڵام هەرێمی كوردستان و سەرۆك بارزانی ، گەورەترین كۆسپە لە بەردەم ئەو هەنگاوە و بەردەسهێنانی ئەم كارتە . لەلایەكی ترەوە، هەوڵەكانی ئێران بۆ تێوەگڵاندنی هەرێمی كوردستان بەو نەخشە و مەرامانەی كە ئێران لە نێو نەخشەكەی بۆ عێراق داڕشتنی بۆ كردبوو، سەركەوتنی بەدەست نەهێنا بەتایبەت لە 16ی ئۆكتۆبەر و بە ئێستاشەوە، لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو و بەتایبەت دوو ساڵەی ئێستا ، گشت هەوڵەكانی بۆ تێكدانی یەكریزی و تەبایی و ئاسایشی كۆمەڵایەتی ونەتەوەیی بەرێگەی جۆراجۆر و هەوڵی دوو ئیدارەیی و گوشاری ئابووری خستۆتەگەرٍ بە پاساویی مووچە و بودجە و سیناریۆی قێزەوەن لە نێوخۆیی هەرێمی كوردستان و ئینجا ئەو كوتڵە پەرلەمانییە بەكرێگیراوە بەناوی كوردییە لە بەغدا ، بەڵام بە خۆراگری و سەركردایەتی هەرێمی كوردستان ئەو پیلان و لوغمانە پووچەڵكرایەوە و لە هەوڵێكی تری دزگە هەواڵگرییەكانی ئێرانییەوە لە رێگەی ئامادەكردنی كورتە فیلمێكی چەواشەكاری لاوازەوە ، هەوڵێكی نەزۆكی بەرانبەر بە سەرۆك بارزانی و قارەمانییەتی و رابەرایەتی حەكیمانەی ئەنجامدا ، بەڵام بەدڵنییایەوە، ئەو مین و پیلانەش شكستخواردوو و تێكشكاوە.





ئەم هەواڵە 6361جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad