English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی و هاوبه‌شه‌كانی نیوه‌ی ڕێگا له‌ حكومه‌ت
2021-04-30 [05:44 AM]

نوسینی : عه‌لی چیایی


لای هه‌مووان ئاشكرایه‌ له‌ ئیستحاقی هه‌ڵبژاردنی رابردوو براوه‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی هەموو حیزبەکاندا پارتی دیموكراتی كوردستان بوو بە پله‌ی یه‌كه‌م، بۆیە به‌ پێی یاسا مافی خۆی بوو حكومه‌ت پێك بێنێت و ئامانجه‌كانی له‌ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵ به‌دی بێنێت، به‌ڵام پارتی ئه‌وه‌ی نه‌كرد به‌ڵكو قۆناغی پێویستی مێژووی به‌گرینگتر زانی تاوه‌كو حزبەکانی تریش به‌شداری پێبكات و به‌هه‌مووان خزمه‌تكارێكی باشی نیشتمان بن. هه‌ر چۆنێك بێت كابینه‌ی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کابینەی ته‌واوی هێزه‌ سیاسیه‌ كاریگه‌ره‌یه‌كانی گۆره‌پانی سیاسی هه‌رێمه‌ لە پێش هه‌موویاندا پارتی کە به‌و په‌ری راستگۆیی و هه‌ست كردن به‌ به‌رپرسیاریه‌تی مامه‌ڵه‌ی كردووه‌ و تا بواری هه‌بووبێت له‌ هێڵە گشتیه‌كانی نیتشمانی و نه‌ته‌وه‌یی لای نه‌داوه‌ هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌مه‌ش فه‌زڵه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ ئه‌گه‌رێته‌وه‌ به‌لای پارتی نه‌ته‌وه‌ و بنه‌مای خزمه‌ت كردن له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌. ئه‌م كابینه‌یه‌ له‌ساته‌وه‌ختێك راگه‌یاندرا کە قەیرانی دارایی بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرتبوو دواتریش نه‌خۆشی به‌ربڵاوی ڤایرۆسی كۆرنا هەموو جیهانی گرتەوە و باروودۆخەکەی زیاتر ئاڵوز کرد لەکاتێکدا بۆرێگری کردن لەو نەخۆشیە پێویستی به‌ سه‌رمایه‌ی زۆر هەبوو، جگەلەوە پەیوەندی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد كه‌م تازۆر هەورازو نشێوی هەبوو، به‌ڵام سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌وانه‌ش ئه‌م كابینه‌یه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی رێزدار مه‌سرور بارزانی هەنگاوی چاکی ناوە بە ئاراستەی خزمەتکردنی پتر و بەرەوپێش چوونی زیاتر لە بوارە جۆر بەجۆرەکان، پارتی دیموکراتی کوردستانیش هاوکار و پاڵپشتی حکومەتی هەرێم بووە، بەڵام ئەوەی جێگەی باسە هاوبه‌شه‌كانی دی به‌ چاره‌گی پارتی خه‌می بنه‌ماكانی خزمه‌ت و سیاسه‌ت له‌ پێناو چاكه‌ی گشتی نه‌بوونه‌. به‌داخه‌وه‌ تا ئێستا داهاتی به‌شێكی سنوری جوگرافیای ئیداری حكومه‌ت ناگه‌رێته‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی و له‌لایه‌ن هێزێكی سیاسی دیاریكراو بێ روحمانه‌ ته‌خشان و په‌خشانی پێده‌كرد جگه‌ لەوە له‌شه‌ودا په‌یامی ئۆپۆزسیۆنی په‌خش ده‌كه‌ن و له‌ ڕۆژیشدا له‌حكومه‌تدا به‌شدارن ئه‌مه‌ چه‌ندی به‌چه‌ندی ؟؟! ئه‌گه‌ر دووفاقی سیاسی نه‌بێت هه‌ڵگری چ ناوێكه‌؟!. ته‌مه‌نی ئه‌م كابینه‌یه‌ وه‌ك هه‌ر كابینه‌یه‌كی تر ته‌واو ده‌بێت و واده‌ی هه‌ڵبژاردنێكی تریش دێت، به‌ڵام ده‌بێت پارتی پێداچوونه‌وه‌یه‌كی واقیعی و ورد به‌ هاوبه‌شه‌كانیدا بكات، چونكه‌ ناكرێت له‌یه‌ك كاتدا هه‌م ئۆپۆزسیۆن بن و هه‌میش له‌ كێكی حكومه‌ت بخۆن؟





ئەم هەواڵە 9772جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad