English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەستوەردان لە کاروباری دادگایان ھەڵمەتی پێش وەختەی ھەلبژاردن
2021-05-08 [03:40 AM]

نووسین: وەیسی سەعید وەیسی


بە داخەوە زۆرجاران لە ھەرێمی کوردستان بەسوودوەرگرتن لە یٔازادی و بەرقەراریی یاسادا، خەلکانێک لەژێرکاری رۆژنامەنووسی وچالاکوانی کۆمەلی مەدەنی ھەولی تێکدەرانی یٔاسایش و سەقامگیری کوردستان دەدەن ، دەرفەت دەقۆزنەوە بۆ پەرتکردنی کۆمەڵگە و تێکدانی گیانی پێکەوەژیان و خراپ بەکارھێنانی یٔازادییەکان بۆ پەردەپۆشکردنی کارە سیخوڕییەکانیان  .
زۆر سەیرە لە کوردستان کەسانێک بە بریاری دادوەر و رێکاری یاسایی لەسەر سیخوڕیکردن و تێکدانی یٔارامی و یٔاسایش و سووتاندنی بارەگا حکوومییەکان دەستگیر بکرێن، بەڵام بۆ تەوزیفی سیاسی وەھا لە رای گشتی بگەیەنرێت کە یٔەمانە چالاکوان و رۆژنامەنوسن! لایەنەکانیش بۆ موزایەدەی سیاسی و بانگەشەی پێش وەختەی ھەلبژاردن یٔەم بابەتەیەبقۆزنەوەوبۆخۆیان  بەکاری  بێنن، 
کەچی یٔەمە دژی بەرژەوەندنی نیشتمانی و نەتەوەیی ھەرێمی کوردستانە.کەحەقەبۆھیچ مڵملانێکی سیاسی بەکارنەھێندرێت.
لەماوەی رابردوودالەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان ،بەلگەودیکۆمێنتەکانی ئەم تۆری سیخوری سنوری پارێزگای دھۆک بلاوکرایەوە  ،کەئەمەش خۆی لەخۆیداکارێکی گرنگ وپێویست بووتاراستیەکان بۆرای گشتی وخەلکی کوردستان بەدیاربکەوێت وگومانەکانی رەواندەوە،ھەرچەندە پرۆسەی دادگاییکردنەکە بەشێوەیەکی زۆربێ لایەنانە بەرێوەچوو بەلام  بینیمان چۆن خەلکانێک بومەرامی سیاسی خۆیان پەلاماری دەزگادادوەییەکانیان دەداوھەولی دروستکردنی گومان لەسەرسیستەمی دادوەریان دەدا وەک دەرکەوت یٔەمانە بەھیچ جۆرێک رۆژنامەنووس وچالاکوانی مەدەنی نین بەلکو سوودیان لەم پیشەیەوەرگرتوەوکاری سیخوری وکۆکردنەوەی زانیاری وراھێنانیان لەسەرچەکی بێدەنگ کردووەووێنەی کاروانەسەربازییەکان وبارەگایٔەمنییەکانی کوردستانیان گرتوەووپیلانی تێکدانی یٔاسایش ویٔارامی کوردستانیان ھەبوو  ،لەھەرشوێنێکی دونیاشدا ھەرکەسێک بیەوێت کاری لەم شێوەیەدا بکات بەدلنیایەوەسزای قورستریان بەسەردادەرێت .
بەلام کاتی ھاتووەیٔەم پرسیارەلەوانەبکەین کەدەستیان کردوەبە ھێرشێکی ناڕەوا بۆ سەر سیستەمی دادوەری و دادگاکانی کوردستان .
یٔەرێ لەھەرێمی کوردستان دادگاکان بێ لایەنانەکاردەکەن وسەربەخۆن ؟چونکەبەنیشاندانی بەلگەودیکۆمێنتەکان سەلمێندرادادگاکان لەھەرێمی کوردستان سەربەخۆیان پارێزراوە وەیٔەم ھەمو پەلاماردان و قسەکردنە لە سەر بڕیارەکانی دادگا، خۆی دەستوەردانە لە یاسا، لە کاتێکدا بانگەشەی یٔەوە دەکەن پێویستە دادگا بێ لایەن بێت و دوور بێت لە دەست تێوەردان.بێگومان لە کوردستان بەپێی یاسا دەسەڵاتی دادوەری دەسەڵاتێکی سەربەخۆیە، تەنانەت  حکومەتیش ناتوانێت دەستوەردان لەکاروباری دادگاکان بکات،

بەراستی مایەی شەرم وشورەییەسەرەڕای یٔەو ھەموو بەڵگەیە لەسەر یٔاژاوەگێڕان، کەسانێک ھەبن داوابکەن نا نابێت ئەوانە دادگایی بکرێن چونکە چالاکوانی مەدەنی و رۆژنامەنووس و خۆپیشاندەرن! دەبێت ئەمەلەکۆیی دونیاھەبێت کاری  سیخوڕیکردن بەسەر دەزگا یٔەمنی و حکوومییەکانەوە بکەن بەلام نابێت دەستگیربکرێن ...
ئەوکەس ولایەنانەی بەرگری لەم جۆرەکەسانە دەکەن وفرمێسکی تیمساحیان بۆ دەرێژن ومندال بەکاردەھێنن بۆراکێشانی سۆزی خەلک حەقەبەخۆیان دابچنەوەوداوای لێ بوردن لەدادگاکان ودەزگایٔەمنییەکان بکەن...جورئەتیان ھەبێت قسەێکیش لەسەر کەیسی (مستەفا سەلیمی،ئامانج بابانی و ھاوژینەکەی،کاوە گەرمیانی,کووشتنی خۆپیشاندەران)ھتد..بکەن 
چونکە ئەو سەردەمە یەرۆیشت خەلک  بە بەیاننامەی ناراست و پر موزایەدە بروابکات  دادگا بریاری راست ودروستی خۆی داوە،
دەستوەردانیش لەکاروباری دادگابۆ ھەڵمەتی پێش وەختەی ھەلبژاردن گەورەترین تاوانە





ئەم هەواڵە 7180جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad