|
نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی هەولێر و هەرێمی كوردستان كەوتوونەتە چەقی ناوچەیەكی پر كێشە و مڵمڵانێی لە ناوچەكە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها لە رووی پێگەی جیوپۆلۆتیك وجیوپۆلیتك و سەربازییەوە شوێنكی دیار وهەستیار و گرنگ و پربایەخە ، شۆڕشە یەك لە دوای یەكەكان تا شۆرٍشی مەزنی ئەیلوول و گوڵانی پێشكەوتنخواز لە پێناو رزگاری خاك و پاراستنی شوناسی نەتەوەیی مان بووە لەو ناوچەیە دا ، كە تا بە ئەمڕۆ هەزاران كەس گیانیان فیدایی ئەو گەل و نیشتیمانە كردووە .
دۆژمنان و داگیركەرانی كوردستان زۆر هەوڵیاندا و جۆرە چەك و پیلانگێری یان بۆ رێگریكردن لە رزگاربوون و ئازادیخوازیمان ئەنجامدا ، بەڵام خۆراگری و فیداكاریمان رێگەی نەدا خەون و مەڕامی ناحەزان بێتەدی و ئەمڕۆ گەلی كورد خاوەن دەستكەوت و شانازیی گەورە و پرشكۆیە ، لەگەڵ ئەوەشدا نەیارانمان بەردەوام لە هەوڵە نەزۆكەكانیان بەردەوامن بۆ رێگریكردن لە كاروانی ئاوەدانی و پێشكەوتن و گەشەسەندمان بە تایبەت لە ماوەی 7 ساڵی رابردوو، ناوچەكە رووبەرووی كۆمەڵێك گۆرانكاری و پێشهاتی نوێی بوونەوە و هەرێمی كوردستانیش بێ بەش نەبوو بەڵكو كاریگەری زۆری هەبوو هەر لە گوشارو گەمارۆكانی عێراق دژ بە هەرێمی كوردستان وئینجا گۆرینی ئارٍاستە درندەترین رێكخراویی تیرۆریستی بەرەو هەولێری پایتەخت .
بەڵام ئەو كاتە پێگە و گرنگی بایەخی هەرێمی كوردستان دەركەوت كاتێك ئەمەریكا وهاوپەیمان كاردانەوە و پشتیوانی هەرێمی كوردستانیان لە رێگەی بەكارهێنانی فرۆكە و هەماهەنگی سەربازی و هاوكاری لۆجستیان بە هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد و پێشمەرگەی كوردستان بە گیانفیدایی خۆی توانیی خاك و نیشتیمانی بپارێزێت ، ئەگەر گڵوپی سەوزی ئەمەریكا وهاوپەیمانان هەڵەیەكی گەورە بوو بەرانبەر بە گەلی كورد و هەرێمی كوردستان ، بەڵام رووداوەكانی دواتر ئەو راستییەی سەڵماند كە كوردستانێكی بەهێز و بەتایبەت هەولێری پایتەختی كوردستان چەند گرنگ وپربایەخە بۆ راگرتنی باڵانس لە عێراق و رێگریكردن لە دەستێوەردان و فراوانبوونی پێگەی وڵاتانی ئیقلیمی لە عێراقدا .
بەتایبەت پێگەی بەهێزی هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دەركەوت ، كاتێك كەوتەوە بەرپەڵاماری مووشەكی میلیشا تیرۆریستەكان و فرۆكەی بێ فرۆكەوان ، لەو كاتەدا، هەموو وڵاتانی زڵهێز هەر لە ئەمەریكاو فەرەنسا و بریتانیا ،نەتەوەیەكگرتووەكان و زۆرێك لە وڵاتانی ناوچەكە پشتیوانیی خۆیان بۆ هەولێر و هەرێمی كوردستان دووبارەكردووە، ئەمەشە پەیامێكی روون وئاشكرایە، كە هەمووان بە پەرۆشەوە لە خەمی پێشكەوتن وسەقامگیری و زیاتر گەشەیەندنی ئەو كاروانە ئاوەدانییەن كە حكومەتی كوردستان لە گشت بوارەكاندا هەنگاویی بۆنەوە و رێگەنادرێت ، ھەولێر لە كاروانی ئاوەدانی بوەستێت و وڵاتانی دونیایش باوەڕی تەواویان بە سەقامگیریی هەولێری پایتەخت و سەركردایەتییە سیاسی هەرێمی كوردستان ھەیە.
بۆیە، ئەگەر هەڵوەستەیەكی وردبینانە بكەین، هەرێمی كوردستان لە دوای كۆڕەوە ملیۆنەكەی بەهاری 1991 لە كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكاندا ، تایبەت بە گەلی كورد لە هەرێمی كوردستان ئەو بریاری ناوچەیەكی دژە فرین و پاراستنی گەلی كورد لە هەرٍەشە و مەترسییەكان دەركرد ، ئێستاش جارێكی تر ،بەهەمان شێوە وڵاتانی ئەمەریكاو ئەوروپایی لە رێگەی زیادكردنی سیستەمی بەرگری و هێنانی سەربازی زیاتر و مەشق و راهێنانی زیاتر بە هێزەكانی پێشمەرگە و دانانی سیستەمی دژە مووشەكی و ئاگاداركردنەوە لە هەرێمی كوردستان و بەتایبەت پایتەخت ، هەموو ئەو ھەنگاوەش دەرخەری ئەو ڕاستییەیە، ئیدی ھەولێر لە ھاوكێشە ھەرێمی و نێودەوڵەتییەكان خاوەن پێگەی تایبەتە.
لەلایەكی ترەوە، سەردانی پاپای ڤاتیكان بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و ئەنجامدانی رێورەسمی ئایینی، ئینجا بانگهێشتی فەرمی فەرەنسا بۆ بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەردانی ئەمنیداری گشتی كۆمكاری عەرەبی و چەندین شاندی پایەبەرزی وڵاتانی ناوچەكە و جیهان و بەمەبەستی گفتگۆ وراوێژ لەگەڵ سەرۆك بارزانی و سەركردایەیی سیاسی هەرێمی كوردستان و گفتگۆ ودانووستانەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ گشت هێزولایەنە عێراقییەكان و بوونی كەشوهەوایەكی سەقامگیر و ئاڕام لە هەرێمی كوردستان لە رووی پێكەوە ژیانی ئاشتیانە گشت پێكهاتە و ئایین و ئایینزاكان بەتایبەت لە كاتە سەخت و هەستیارەكانی شەرٍی جیهاتی تیرۆریستانی داعش و شەڕی تایفی و مەزهەبی وەك نەوایەكی ئارام هەرێمی كوردستان بكەن بە شوێنی نیشتەجێبوونیان، ئەمە بە دڵنیاییەوە لە داھاتوودا كاریگەریی زیاتری دەبێت لە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەكانی نێوان ھەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ڕۆژئاوا و پاڵپشتیی زیاتر بۆ هەرێمی كوردستان فەراھەم دەكات.
ئەم هەواڵە 7045جار خوێندراوەتەوە |