English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرنگی هەبۆنی دەستور بۆ هەرێمی کۆردستان
2021-05-22 [02:36 AM]

نوسینی : سەلاح بەیتۆلا ئاکرەیی


گەر دەستور ببێتە چەترێک بو گشت پێکهاتە جیاوازە نەتەوەیی و ئایینی و زمانەکان بەبیرو ڕای سیاسی جیاوازیشەوە ئەوا بێگۆمان پرەنسیپی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و سیاسیانە ڕەنگ دەداتەوە لە کومەڵگا و سەقامگیری گشتی لە هەرێمی کوردستان بە هێزتر دەبێت حزبە سیاسیەکان بە تایبەت پێویستە لەم قوناغە هەستیارەی ئێستادا بەرەو یەکگۆتاری سیاسی هەنگاو بنێن و یەک ئامانجی سەرەکی کۆیان بکاتەوە ئەویش وەلانانی بەرژەوەندی حزبی و تاکە کەسیەکانە و بە هەند وەرگرتنی بەرژەوەندی گشتی وڵاتە واتە خوبەخاوەن زانین لە پێناو پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتمانی دا لێرەوەیە کە پابەند بوون بە دەستور وەک دایکی هەمو یاساکان بو ڕێکخستنەوەی نیو ماڵی خومان گرنگیەکەی بەدەر دەکەوێت یەکڕیزی وتەبایی لە نێوان کوردستانیان دا بە گشتی دێتە ئاراوە بەڵێ پابەندبوون بە دەستوری وڵات گرنگترە لە نوسینەوەی دەستور و دەنگدان لە سەری چونکە دەشێ تو دەستور بنوسیەوە و دەنگیشی لە سەر بدرێت وەکو دەستوری هەمیشەیی عیڕاق کە لە ساڵی 2005 ز بە ڕێژەی 80% هاونیشتیمایانی ئەم وڵاتە دەنگیان بودا و پەسەند کرا بەڵام لایەنە سیاسیە دەستەڵاتدارەکانی عیڕاق پێوە پابەند نەبوون بنەما دەستوریەکانیان پێشێل کرد نمونەی هەرە زیندۆش مادەی 140 ی پەیوەست بە ناوچە دابڕێندراوەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کۆردستان کە هەتاکۆ ئێستا بێ چارەسەر ماوەتەوە لە هەرێمی کۆردستان گەر ڕێککەوتنی سیاسی بکرێت لە سەر دانانی دەستورێکی فەرمی ئەوا هاوکێشەکە ئەوەندە قوڕس و ئاڵۆز نابێت بە پێچەوانەوە پێم وانیە پڕۆژەکە سەرکەوتن بە دەست بێنێت وەک مەرکەبی سەر کاغەز دەمێنێتەوە هەروەک ئاماژەم پێداوە هەرێمی کۆردستان پێویستی بە چەترێک هەیە هەموان لە ژێر سێبەری دا هەست بە بوونی خۆیان بکەن وە ئەگەر سەقامگیری دەستوری هاتە کایەوە بە بێ هیچ گۆمانێک پرەنسیپی هاوڵاتیبوون بە هێز دەبێت ئەمەش هۆکارێکی سەرەکیە بۆ بونیاتنانی کۆردستانێکی بە هێز لە کۆتایی دا شایانی گوتنە کۆردستانێکی بە هێز یەکسانە بەوەی کە دەستەڵاتی سیاسی و جەماوەر لە گشت ڕۆیێکەوە ببنە تەواوکاری یەکتر بوئەوەی هەم گەشەسەندن و بەرەو پێشڤەچۆن دروست ببێت و هەم هەرێمە کەمان لە هەڕەشە و مەترسیەکان ڕزگار ببێت بۆ ئەمەش بوونی دەستور بو هەرێم و پابەند بوون بە دەستورەوە دەبێتە پێوێستیەکی حەتمی.





ئەم هەواڵە 9670جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad