English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هیچكات خەونی ناحەزانی هەولێری پایتەختی كوردستاننایەتەدی
2021-07-08 [01:59 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


لە ماوەی رابردوو، بە شێوەیەكی چڕ بەردەوام گوشار وپیلانگێرییەكان لە دژی كیانی دەستووری ویاسایی هەرێمی كوردستان كە ڕەوایپێدراوی گەلی كورد و بەرهەمی خوێن و خەباتی پێشمەرگە و تێكۆشەرانی ئەم بەشەی كوردستانە دەستیان پێكردووە گوِڕینی ڕیرەوی رێكخراویی تیرۆریستی داعش بە ئاڕاستەی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت پایتەختی هەرێمی كوردستان و ئینجا دواتر هاتنی زیاتر لە دوو میلیۆن ئاوارە لەلایەك و گەمارۆی چڕی ئابووری دەسەڵاتدارانی بەغدا و هاندانی هەندێك گروپ و لایەنی لە نێو خۆیی كوردستان و بە شێوەیەكی بەرفراوان پەڵاماردانی كوردستان دا ، كە تێیدا ئەو كاتەش كۆتایی هێنان بوو بە كیانی كوردستان .بەڵام بە خۆراگری و قارەمانییەتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و رابەرایەتیی كردنێكی دانایانەی سەرۆك بارزانی توانرا بە خێرایی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەو هەرٍەشە و مەترسییانە بهێنرێتە هێڵ و كوردستان و پایتەختەكەی بپارێزێت و رێگەنەدێت هێڵی سووری هەولێر بە دەستی نەیارانی كورد و تیرۆریستەكانیان ببەزێنرێت ، چونكە هەولێری پایتەخت لە دوێنی و ئەمرٍۆش هەر دەم لە رووی سیاسی، ئابووری و ئەمنیشەوە ، هەر دەم جێگەی بایەخ و متمانەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بووەو بەرگری قارەمانانەی پێشمەرگەش ئەو راستییەی بۆ هەموو دونیا سەڵماند. دوای شكاندنی ئووستوورەی دڕندەترین رێكخراویی تیرۆریستی لەجیهاندا لە سەردەستی هێزی پێشمەرگە كوردستان كە هەموو ناوەندە سەربازی و ئاكادێمییەكانی جیهان پێشمەرگەیان بە هێزی زەمینی دژ بە تیرۆریستان زانی و مێژووییەكی پر شكۆ تۆمار كرا ، زۆری پێنەچوون و دوژمنان و ناحەزانی كوردستان و دەستكەوتەكانی جارێكی تریش میلیشا و چەكدارەكانیان لە دژی كیانی دەستووری كوردستان تاقی كردەوە و ڕیفراندۆمی سەربەخۆییان كردە پاساو بە هەزاران چەكدار و میلیشا و پاسدار و حزبوڵا و بە پاڵپشتی تانكی و چەكی پێشكەوتوویی وەرگیراو لە هێزەكانی هاوپەیمانان ئەوا پەڵامار سەر هەولێری پایتەختی كوردستانیان دا . بەڵام هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان ، بە بەرگری قارەمان و فیداكارانەیان ، رێگەیان نەدا ، خەونی نەزۆكی داگیركەران بێتەدی و تواناییان شَكۆی ئاغاكانیان و تانكی ئابرامزیش یان تێكبشكێنن ، ئەو شكستەگەورە و جەرگبەرە لە سەر ئاستی جیهانی و نێودەوڵەتی دەنگدانەوەی زۆری لێكەوتەوە و لە نێو دڵ و روحی پیس و قرێژی داگیركەران و ناحەزانی كوردستانیش وەك ڕق و كینەیەكی بەردەوام مایەوە، كە هەر كاتێك درفەت یان هەبوو جارێكی تر تۆڵە لە گەلی كورد بكەنەوە ، بۆیە، دوای ئەو رووداوە و بەتایبەت كوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس و چەند سەركردەیەكی ئەو گروپە میلیشایانە، لە سەردەستی هێزەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان لە بەغدای پایتەختی عێراق، ئەوا هێرش و پەڵاماردانەكانیان زیاتر دەستیپێكرد و لە ماوەی چەند مانگی رابردوو و چەندین پیلانگێری و هەوڵی تیرۆریستی و كاری تێكدەرانەیان چ راستەوخۆیان یانیش ناڕٍاستەوخۆ دژی گەلی كورد و كیانی دەستووری كوردستان ئەنجامداوە و هەر لە پەڵاماردانی بارەگای لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا و دواتر مووشەكبارانكردنی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی و ئینجا هەولێری پایتەخت و بەكارهێنانی هەندێك گروپ ولایەن لە نێو خۆیی هەرێمی كوردستان و دوایین هێرشیش پەڵاماردانی 15/2/2021 بوو كە بە شێوەیەكی ترسنۆكانە بە چەندین رۆكێت پەڵاماری هەولێری پایتەختی كوردستانیان دا . بەڵام بینیمان ، خەونی نەیارانی گەلی كورد و بەتایبەت هەولێری پایتەختی كوردستان نەچووە ،سەر و هەموو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی جارێكی تر لە سەر شاری هەولێر هاتنە سەر هێڵ و ئیدانەی ئەو هەوڵە تیرۆریستەی دوژمنان و ناحەزانی هەرێمی كوردستان یان كرد بەتوندی سەركۆنەی ئەو هێرشە ترسنۆكانەكەی كردو هەڕەشەی ئەوەشی كرد كە تاوانكارانی هێرشەكە ئاوا بە ئاسانی دەربازیان نابێت لەدەست ئەمەریكاو هاوپەیمانانی و داواشی لە حكومەتی عێراق كرد كە هەموو هاوكاڕییەكی حكومەتی هەرێمی بكات بۆ دۆزینەوە ئەنجام دەرانی ئەو تاوانە تیرۆریستە. ئێستا ئیتربۆ دوژمنان و نەیارانی كیانی هەرێمی كوردستانیش بە باشی ئەو راستییە روون بۆتەوە كە هەولێری پایتەختی كوردستان بۆ هەر جۆرە هەوڵێكی ترسنۆكانە و پەڵاماردانێكی تیرۆریستی هێڵی سوورە ، لەهەمانكاتیشدا ، ئەو هەوڵە قێزەوەنەی ناحەزان نەك هەر نەیتوانی خەونی نەزۆكی ناحەزان بەرامبەر بە لاوازكردنی هەرێمی كوردستان بێنێتە دی بەڵكو توانی سەنگ و پێگەی كوردستان وەك شارێكی ئارام و سەقامگیر و جێگەی متمانە لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی بەهێزتر بوو . بۆیە، ئیتر دوژمنان و ناحەزانیش لەو راستییە گەیشتن كە گەلی كورد و كیانە سیاسی و یاساییەكەی هیچ كات پەراوێز و پاشگوێ‌ ناخرێن و هیچ كاتێكیش لە كات سەخت و هەستیارەكانیش جێیان ناهێڵن و دەبێ‌ گەلی كورد و هێزولایەنە كوردستانییە نیشتیمانپەوەر و دڵسۆزەكان یەكریزی و یەكهەڵوێستی بكەنە بنەمایەك بۆ پاراستنی سەروەری و دەستكەوتەكانی كوردستان ، لە رێگەی گرتنەبەری سیاسەت و دیپلۆماسیی كاروژیرانە ، دۆستانمان لە ناوچەكە و ئاستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زیاتر بكەین و پشتیوانییە جیهانییەكان بەكار بێنین بۆ رێگریكردن پاراستنی هەموو كوردستان لە هەر جۆرە هەرٍەشەیەك ، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی هەولێری پایتەخت و هەموو كوردستان ببنە هێڵی سوور بۆ دوژمنان و ناحەزانی.





ئەم هەواڵە 5728جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad