ZNA - ھەولێر
دوای ئەوەی مێسی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئارجەنتین توانی كۆپا ئەمەریكا لە نێو خامی بەڕازیل بباتەوە، یاریزانە ئارجەنتینییەكە چانسی بردنەوەی بالۆن دۆری حەوتەمی لە كاروانی ژیانی وەرزشی خۆی یەكجار زیادی كردوە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی مێسی لە ڕكابەری لەسەر بالۆن دۆری ئەمساڵ تەنها یەك ڕكابەری هەیە ئەویش جۆرجینیۆیە كە لەگەڵ چێلسی توانی چامپیۆنزلیگ بباتەوە و لەگەڵ ئیتالیاش یۆرۆی بردەوە و ئاستێكی بەرزیشی پیشاندا، لە بەرامبەردا مێسی توانی لەگەڵ بارسێلۆنا جامی شا بباتەوە و لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەشی كۆپا ئەمەریكای بردەەوە و ئاستێكی بەرز و كاریگەری پێشكەش كرد، بۆیە دەكرێ بڵێین تەنها جۆرجینیۆ دەتوانێت ڕكابەر بێت لەسەر بالۆن دۆر و یاریزانەكانی دیكە لەسەر پلەكانی سێیەم و ئامادەبوونیان لەلیستی كۆتایی بالۆم دۆر ڕكابەری دەكەن.
جێی ئاماژەیە جگە لە مێسی و جۆرینیۆ یاریزانان لیڤاندۆڤسكی و كریستیانۆ رۆنالدۆ و نگۆلۆ كانتی تا ئێستا وەك ڕكابەری لاواز لەسەر بالۆن دۆر لە میدیاكان باسیان لێوە دەكرێت
یاریگا
ئەم هەواڵە 2038جار خوێندراوەتەوە |