English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كوردستانێكی بەهێز لە نێو عێراقێكی لەرزۆك ..
2021-07-22 [11:04 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


لە سەڕەتا دەمهەوێت بە ناوی عێراقی لەرزۆك بۆ ئەو هۆكارە بكەم كە لە سەڕەتایی دروستكردنی زۆرمڵێی و بە زۆر لكاندنی ئەو دەوڵەتە كە ئێستا ناوی عێراقە ، هیچ كات پرس و ڕا بە گەل و نەتەوەكانیی نێویدا نەكراوە و ئەوەش وایكردووە كە بە درێژایی سەدەی رابردوو نەك هیچ كات سەقامگیر و ئاڕامی تێیدا بەرقرار نەبێت بەڵكو هیچ كام لە نەتەوە و پێكهاتەكانیی نێویی هیچ وەڵایەكیان بۆ نەبێت . لەدوای رووخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003 ئاستی خزمەتگوزاری وەك پێویست بوونی نیە و رێژەی هەژاری و بێكاری و نەخوێندەواری رۆژ لە دوای رۆژ لە هەلكشاندایە، بەپێی سەرچاوەكان لە عێراق زیاتر لە سەدان هەزار كەس لە ژێر هێلی هەژاری و نەداری و گوزەرانی سەختیی ئابووریدا ژیان بە سەر دەبەن و ئاستی نەخوێندەواری بە تایبەت لە نێومنداڵان گەیشتۆتە قۆناغێكی زۆر مەترسیدار و تادێت ئاستی هەژاری بەرەو هەڵشكانە، لە پێش سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڤید-19 و پاش كۆڕوناش رێژەی هەژاری گەیشتۆتە قۆناغێكی زۆر هەستیار ، سەڕەرایی بوونی سەرەوت و سامانی بێ‌ شووماری سەرزوەی و ژێر زەوی عێراق لە هێڵی ژێر هەژاری و نەهامەتیی و ئابووریدایە. بەتایبەت بۆ ئێمە گەلی كورد و بزاڤەرزگاریخوازییەكەی و هەژموونی سیاسی لە نێو عێراقدا هیچكات نەیتوانیووە متمانە بە رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق بكات ، چونكە هەر كاتێك دەسەڵاتدارەكانی عێراق لە ڕووی سەربازی وسیاسی و بەرێوەبردنەوە خۆیان بەهێز بینێتەوە ، ئەو كاتە لە بەڵێن و رێككەوتننامەكانیان پاشگەز بوونەتەوە و كوردیان بە پلە دوو و پەراوێز یانیش بە ئاگرو ئاسن وەڵامی داوا رەواكانی گەلی كوردیان داوەتەوە. لەلایەكی دیكەوە، هیچ كات دەسەڵاتێكی سڤیل نەیتوانیووە سەركەوتن بە دەست بێنێت و هەمیشە دەسەڵات و رژێمی عێراق بەرەو حكومی سەربازیی بایداوەتەوە بە ئاڕاستەی تاكڕەویی و دیكتاتۆری و شۆڤێنزمی و تایفەگەری و مەزهەبگەرایی و مێژوویی دوێنی رژێمەكانی پێشووتر و ئەمڕۆش گەواهیدەرەی ئەو ڕاستییانەن كە هەردەم گەلی كورد هەوڵی بەدەسهێنانی مافەرەواكانی لە رێگەی تێگەیشتن و گفتگۆ و لۆژیكەوە داوە و بەتایبەت لە قۆناغی دوای رووخانی رژێمی بەعس لە 2003 كە رۆڵی سەڕەكیی بینی لە بونیاتنانی عێراقی نوێی دا تا بە ڕێگەی دەستوور و ئینجا شەڕاكەت بەشداری پرۆسی عێراقی دیموكراسی بێت ، بەڵام دوای ماوەیەكی زۆر كورت بەهەمان زێهنیەتی رژێمەیەكانی پێشووتر ، دەستیان كرد بە سیاسەتی گەمارۆدان و پەراوێز خستن و هەڕەشە و هێرشی سەربازیی .. ئەوەی لە دەسەڵاتدارانی عێراق و ئایندە دەبینرێت ، بەردەوامی سیاسەتی خۆسەپاندن و دیموكراسیی زۆرینە كە مەبەستم سەپاندنی هەژموونی زۆرێنە و بەردەوامی پرۆسەی بەعەرەبكردن و دوورخستنەوەی زیاتر كورد لە نێو عێراقی شەراكەت و دەستوور وفیدراڵییە كە ئەوەش دەرخەری ئەو ڕاستییەكە ، ناكرێت هیچ هیوایەك لە سەر عێراقێك هەڵبچرێنێت كە ، زێهینەتی میلیشایی و تایفەگەری و مەزهەبگەرایی بە سەر دیموكراسییەت ،یاسا و دەستوور و فیدراڵی دا زاڵ بێت .. چونكە بەردەوامی هەڕەشە و قۆرخكاری جومگە ئیداری و دارایی و كارگێرییە گرنگەكان و مووشەكباران و كاری تیرۆریستی لە بەغدا و شارەكانی دیكە و بەتایبەت بۆ سەر هەرێمی كوردستان و رێگریكردن لە ئاسایی كردنەوەی ناوچە جێناكۆكییەكانی دەرەوە ئیدارەی هەرێمی كوردستان و نەبوونی دەسەڵاتێكی بەهێز لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عێراق دیارترین ئەو ئاماژانەن . هەروەها بەهۆی ناكۆكیی قورسی مەزهەبی و تایفی و ئیدارەدانێكی هەڵە ونەبوونی یاسا و گەندەڵكاری و نادادپەوەری و دەستێوەردانی وڵاتانی هەرێمایەتیی و بوونی سەدان گروپی میلیشایی و چەكداری ، هۆكاری سەڕەكیین بۆ شكست ئەزموونی حكومڕٍانی و لەرزۆكبوونی عێراقێك كە هەمووان كۆكبوون لە سەر دیموكراسی و فیدراڵییەت ، بەڵام دواتر پێچەوانەوەو شكستخواردوو دەرچوون ، بەدڵنییاییەوە، نەك یەك هەڵبژاردن بەڵكو ئەگەر دەیان هەڵبژاردنێكی دیكەش بكرێت ئەوا چارەسەری دۆخی شڵەژاو و بڕینەقوڵە لەمێژینەكانی عێراقی لەرزۆك ناكات ،چونكە گشت بنەماكانی دیموكراسی و ئازادی و مافی مرۆڤ و شەراكەت و یەكتر قبووڵكردن شكستیان هێنانەوە و لە شوێنی دیكتاتۆری و تاڵانكاری و كوشتن و بڕین شوێنگڕەوەن .هەموو ئەو ڕٍاستیانە پێمان دەڵێن كە، عێراق لەرەۆكە و بەرەو شكستهێنان دەروات..





ئەم هەواڵە 5179جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad