English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەكەكە، خزمەتكاری نەیارانی گەلی كورد
2021-07-28 [08:44 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


وتاروهەوڵ و كردەوەكانی پەكەكە، بەرانبەر بە هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی دەستووری هەرێمایەتیی ونێودەوڵەتیی لە نێو دەستووری هەمیشەیی عێراق ، بێجگە لە كارێكی دوژمنكاری هیچی تر لە خۆی ناگرێت ، لە هەمان كاتدا ،پەكەكە كار بۆ تێكدانی سەقامگیری و زیانگەیاندن بە ئابووری و بارودۆخی ئاشتی و پێكەوە ژیانی كوردستان دەكات و وەك ڕێنیشاندەری سوپای نەیارانی كورد و میلیشایی بەكرێگیراو و گڵۆپی سەوزە بەناوی شەڕكردن و خەبات . گروپی پەكەكە هەر لە سەرەتای دامەزراندنیی هەرێمی كوردستان و دامەزراوە یاسایی و فەرمییەكانیینەوە لە ماوەی سێ‌ دەیەی رابردوو تا بە ئەمڕۆ ، بەهەموو توانایەكەوە دوژمنایەتی هەرێمی كوردستان و دەستكەوتەكانی دەكات و زیانی گەورەی بێ‌ شووماری لە رووی گیانی و ماددی بەگەلی كوردستان و دەستكەوتەكانی گەیاندە . پەكەكە، هەر رۆژەوە بە پاساوێك هێرشی سەر هەرێمی كوردستان دەكات و زیانی پێدەگەێنێت ، ئێستا ئیتر بە ئاشكرا ، خاكی هەرێمی كوردستان بۆ شەهیدكردنی پێشمەرگە ، كادیری دامودەزگەكانی هەرێمی كوردستان بەكار دێنێت و وڵاتانی هەرێمی پەكەكە وەك گروپێكی میلیشایی چەكدار دژ بە كیانی كوردستان بەكار دەهێنن . لەماوەی سێ‌ دەیەی رابردوو، پەكەكە لە هەرێمی كوردستاندا هەموو ئەو نەخشە و پیلانانە جێبەجێدەكات كە نەیاران و دوژمنانی گەلی كورد بۆیان نەرەخسا بێت ئەوا لە ئێستادا ئەوانە ئەنجامی دەدەن . هەروەها میلیشاكانی پەكەكە لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوو ، ڕێگریان كردووە لە ئاوەدانكردنەوەی دەیان گوندی لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی ، هەروەها لە ناو بازنەی ئیدارەی شەرعیی هەرێمی كوردستاندا، ئیدارە و هەرێمێكی جیاوازی بۆ خۆی دروست كردووە، بۆ تێكدانی شەرعیەتی هەرێمی كوردستان. زێهنیەتیی خۆسەپێنی پەكەكە وایكردووە كە هەردەم هیچ حیسابێك بۆ سەروەرییەكانی هەرێمی كوردستان نەكات و زۆرجاران كاری تێكدەرانە و دەستێوەرانی مەترسیدار دەكەن ، ئەوەش ئاشكرایە، كە پیلانگێری دوژمنانی كوردستانە بۆ دروستكردنی كێشە وئالۆزی لە نێو هەرێمی كوردستان . هەروەها پەكەكە ، لەماوەی رابردوو، كاری زۆر مەترسیدار و تێكدەرانەیان هەر لە ڕفاندنی منداڵان تا بەكارهێنانییان بۆ كاری نایاسایی و ئینجا بازرگانییكردن بە ماددەی هۆشبەر و ترس وتۆقاندن و تیرۆر كە ئەوەش خۆی لە خۆیدا زیان بە ناوبانگی كورد دەگەێنێت . بۆیە، دۆسییەی پەكەكە لە گشت روویەكەوە زۆر ڕەشە بەتایبەت كە هەڵسوكەوت و كارەكانیان تەنها خزمەت بە دوژمنانی كورد وكوردستان دەكات لە سەر ئاستی كوردستان گەورە دا ، تادێت ماهییەتی پەكەكە ، زیاتر ئاشكرا دەبێت بەوەی هیچ نیازی بۆ رزگاركردنی خاكی باكووری كوردستان نییە بەڵكو ئامانج تەنها ئەنجامدانی كاری مافیایی و چەكدار وتێكدەری و دروسكردنی كۆسپ و بەربەستە لە بەردەم كاروانی خەباتی ئازادیخوازی كورد وركودستان . لەلایەكی تریشەوە، رۆژ بە رۆژ پەكەكە، بە پاساویی سوپای تورك لە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان ، رێگە بۆ داگیركاری و وێرانكاری و سووتانی سەروماڵی گوندنیشنان و ئینجا زیانگەیاند بە ئابووری و ژێرخانی كوردستان زیاتر دەكات . هەموو ئەو كارەتێكدەرانەیە لە كاتێكدایە،خۆی بە نوێنەری خەباتی باكووری دەزانێت لە كاتێكدا ، نەك بۆ باكوووری كوردستان بەڵكو بۆتە سەر ئێشە بۆ رۆژئاوا و رۆژهەڵات و هەموو خەباتی گەلی كورد و ئەو هێزانەی كە بە زۆر خستوێتیە ژێر كۆنترۆڵی خۆی ئەوا خزمەتی نەیارانی گەلی كورد پێدەكات و لە ڕاستیدا دژی مافە نەتەوایەتییەكانی كورد وكوردستانە . بۆیە، هەموو ئەو هەڵسوكەوتانە پێمان دەڵێن كە ، پەكەكە هێزێكی چەكداری بەركرێگیراوە لە خزمەتی نەیارانی كورد وكوردستان.





ئەم هەواڵە 6703جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad