English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات
2021-07-29 [01:37 AM]

ZNA- هەولێر


 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29 ی تەمموزی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عەلی ڕەزا گونەی باڵیۆزی نوێی تورکیا لە عێراق کرد.

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی تورکیا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لە گەڵ تورکیا.

باڵیۆزی تورکیا، خواست و ئامادەیی تەواوی وڵاتەکەی بۆ برەودان بە پەیوەندی هەمەلایەنە و لە هەموو بوارەکاندا بەتایبەتی گەشەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی.





ئەم هەواڵە 634جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad