English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕاگه‌یەندراوێك له‌ ژوورى ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاى هه‌ولێرەوە
2021-07-30 [05:54 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ژوورى ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاى هه‌ولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە ڕەوشی تەندروستیی شارەکە به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى زنجيره‌ى نوێى ڤايرۆسى كۆرۆناوە مەترسیدارە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە مەترسیيه‌كانى هەڵکشان و تەشەنەسەندنى كۆرۆناى نوێ ڕۆژ دواى ڕۆژ له‌ زیاد بوون دايه‌ بۆ سەر گیانی هاووڵاتییان، له‌پێناو پاراستنى ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تى شاره‌كه‌، ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر ته‌واوى هاووڵاتییان و دانيشتوانى سنووری پارێزگاى هه‌ولێر لەم خاڵانەی خوارەوە ئاگادار ده‌كاته‌وه‌:

یه‌كه‌م/ هه‌روه‌ك له‌ ڕاگه‌یەندراوى ڕۆژى 2021.7.27، ڕامانگه‌یاندووه‌، پرسەدانان لە (کۆڵان - هۆڵ - ماڵ - ژێرخێوەت - باخچە و هەرشوێنێکی تر) قه‌ده‌غه‌یه‌ و هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ بەهۆی زۆرى ژماره‌ى مردووان به‌هۆى ئه‌م ڤايرۆسه‌وە، به‌شێك له‌هاوڵاتييان پابه‌ندنين و ئاگادارين سه‌رپێچی له‌م بڕياره‌ ده‌كرێت، بۆيه‌ جارێكى تر هۆشدارى ده‌ده‌ين به‌ هاوڵاتييانى شاره‌كه‌مان كه‌ پابه‌ندى ئه‌و بڕياره‌بن و ڕه‌چاوى ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ر هاوڵاتييه‌ك پرسه‌ لە (کۆڵان - هۆڵ - ماڵ - ژێرخێوەت - باخچە و هەرشوێنێکی تر) دابنێت، له‌لايه‌ن هێزه‌كانى پۆليس ده‌ست به‌جێ پرسه‌كه‌ى داده‌خرێت و به‌پێبژاردن سزا ده‌درێت.

دووه‌م/ دۆخەکە هەستیارە و ڕەوشی تەندروستیی شارەکەمان مەترسیدارە و ژماره‌ى تووشبووانى زنجيره‌ى نوێى ڤایرۆسی کۆرۆناش له‌ زياد بوون دایە، به‌و هۆيه‌وه‌ له‌نێو نه‌خۆشخانه‌كان ژماره‌يه‌كى زۆر له‌ كه‌س و كار و خانه‌واده‌ و خزمانى تووشبوان سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن و له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كانى تايبه‌ت به‌چاره‌سه‌رى تووشبوانى كۆرۆنا ده‌مێنه‌وه‌ و قه‌ره‌باڵغى زۆر دروست ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش هۆكارێكى ديكه‌ی زيادبوونى ژماره‌ى تووشبوان و بڵاوبوونه‌وه‌ و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى كۆرۆنايه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هاوڵاتييانى سنوورى پارێزگاكه‌مان ئاگادارده‌كه‌ينه‌وه‌، سه‌ردانى تووشبوانى كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌كان و مانه‌وه‌ و دروستكردنى قه‌ره‌باڵغى له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كان به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ك قه‌ده‌غه‌يه‌ و هه‌ركه‌س و لايه‌نێك پابه‌ند نه‌بێت ڕێكارى ياسايى له‌به‌رمبه‌ردا ده‌گيرێته‌به‌ر.

سێيه‌م/ سەرجەم هێزەکانی ناوخۆ (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، پێشمەرگە، پۆلیسی هاتوچۆ) ڕاسپاردراون ئاماده‌كاریی بۆ جێبەجێکردنی ئه‌م بڕیارانه‌ بكه‌ن، ئه‌و بڕيارانه‌ش سه‌رجه‌م قائیمقامیه‌ته‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 343جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad