English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکات
2021-07-30 [06:37 AM]

ZNA_ هەولێر


ئێوارەی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 30ی تەمموزی 2021 مەسرور بارزانی، سه‌رۆکی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا، سەرەخۆشی له‌ سه‌ڵاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌هائه‌ددین، ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد، بۆ کۆچی دواییی خاتوو حه‌میده‌ محه‌مه‌د به‌هائه‌ددینی خوشکی.
سه‌رۆکی حکومەت هاوخه‌می خۆی بە ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی گەیاند و هیوای خواست، خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبوو به‌ بەهەشت شاد بکات و ئارامیش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت. 
ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان، سوپاس وپێزانینی خۆی بۆ په‌یوه‌ندی و هاوخه‌می سەرۆکی حکومەت دەربڕی .





ئەم هەواڵە 565جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad