English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له مامۆستا سه‌ڵاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌هائه‌ددین ده‌کات
2021-07-30 [06:47 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٠٢١/٧/٣٠ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ مامۆستا سه‌ڵاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌هائه‌ددین ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان، بۆ کۆچی دواییی خاتوو حه‌میده‌ محه‌مه‌د به‌هائه‌ددینی خوشکیان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزیان کرد.

نێچیرڤان بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ مامۆستا سه‌ڵاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌هائه‌ددین و خانه‌واده‌ی به‌ڕێزیان، هیوای خواست خوای مه‌زن خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و سه‌بووریی خێزان و که‌سوکاریان بدات.

لای خۆیه‌وه‌ مامۆستا سه‌ڵاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌هائه‌ددین، سوپاسی سه‌رۆکی نێچیرڤان بارزانی کرد بۆ په‌یوه‌ندی و هاوخه‌می و هاوبه‌شی له‌ پرسه‌که‌یاندا.





ئەم هەواڵە 343جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad