English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەرێمی كوردستان كارەكتەرێكی بەهێزومتمانەپێكراو لە ناوچەكە و رۆژهەڵاتی ناوین..
2021-08-02 [09:30 AM]

نوسینی : رێبوار حه‌مه‌لاو شوانى


تادێت ئاستی پەیوەندییە سیاسی، دیپلۆماسی و ئابوورییەكانی هه‌رێمی كوردستان بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێت و وڵاتانی ناوچەكە و دونیا بە گرنگی و بایەخەوە دەرووانە پێگەی هەرێم و سەركردایەتیی سیاسی هەرێمی كوردستان بەتایبەت هەردوو سەركردەی بڵیمەت و كارا نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانیی ، ئەوەش هەنگاو و هەوڵی كاریگەرن بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی دیپلۆماسی،سیاسی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان و ئامانج زیاتر بەرەو پێشخستنی بواری بازرگانی و كشتوكاڵ و وه‌به‌رهێنانه‌ لە هەرێمی كوردستان. هەموو ئەو هەوڵ و هەنگاوانە لە كاتێیدایە، كە ناوچە وعێراق و بەتایبەت ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان ، لە نێو گرژی و ئاڵۆزییەكی زۆر و ناسەقامگیری بەسەر دەبەن ، بۆیە، هەموو ئەو هەڕەشە و مەترسییانە و خوێندنەوەی ژیرانە و بەرپرسیارانەی سەركردایەتیی سیاسی هەرێم و بەتایبەت رێزدار نێچیرڤان بارزانیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و رێزدار مەسروور بارزانیی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی زۆر دڵسۆزانە و نیشتیمانپەوەرانە و كوردپەوەرانە هاتنە سەر هێڵ و تا كیانی كوردستان لە هەڕەشە و مەترسییەكانی دەوروبەر گەل و وڵاتەكەیان بپارێزن . مێژووش گەواهیدەرە، كە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو و بەتایبەت ئەم دوو ساڵە ، ناوچەكە و عێراق و دەوروبەرمان بە كۆمەڵێك پێشهات و رووداویی خێرا گوزەریان كرد كە هەرێمی كوردستانیش لە كاریگەرییەكانی ئەو گۆرانكاریی و پێشهاتانە بێ‌ بەش نەبوون ، بەڵام سەڕەرایی هەموو ئەو گوشارانە هەرێمی كوردستان و سەركردایەتییەكەی زۆر ژیرانە و ئارٍام مامەڵەیان لەگەڵ پێشهات و رووداوەكان دەكەن . بەتایبەت لە هەموو گەشتە فەرمییە دیپلۆماسیی و سیاسییەكانی بۆ وڵاتانی ناوچەكە و دونیا لە هەوڵی زیاتر بەهێزكردنی پێگەی دەستووری هەرێمی كوردستان دراوە و وڵاتانیش زۆر بە گرنگی و بایەخەوە تێڕوانینیان بۆ هەرێمی كوردستان هەیە ، بەتایبەت كە بووتە هێلینێك بۆ پەنابەران ، پێكهاتە و ئایین و ئایینزاكان وەك نەوایەكی ئاڕام. ئەمڕۆ هەرێمی كوردستان بە هۆی گرتنەبەر ئیدارەدانێكی ژیرانە و مامەڵەكردنێكی وردبنیانە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی و ناوچەكەو دونیا و بووەتە جێگەی بایەخ و هەر ئەوەشە وایكردووە كە تا دێت سەردان و بانگهێشتە فەرمییەكان بەرەو هەرێمی كوردستان و بە پێچەوانەوە زیاتر ببن . هەموو ئەو گرنگیدانانە لە سەر ئاستی هەرێمایەتیی و مامەڵەكردن وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ دەرخستنی سەنگ و پێگەی كوردستانە لە سەر ئاستی نێو دەوڵەتیی وەك كیانێكی یاسای و دەستووری لە نێو عێراقێكی فیدراڵی .زیاتر بەهێزبوون و مانەوەی كیانی هەرێمی كوردستان كە دوژمنان و نەیارانی كورد لە ماوەی رابردوو زۆر هەوڵیان بۆ دەدات . ئەم بانگهێشت و سەردانە فەرمییانە بۆ وڵاتانی ئەوروپایی و كەنەدا لە كاتێكیدایە، كە ناوچەكە بە رەوشێكی ئاڵۆزی سیاسی وسەربازی وئابووری و تەندروستییەوە گوزەر دەكات ، كە تێیدا هەرێمی كوردستان وەك ناوچەیەكی سەقامگیر لە گشت روویەكەوە بەتایبەت لە بواری ئابووری و سەمگیری و دیپلۆماسیەوە و ئەمنییەوە جێگەی باوەرێكی زۆرە . بەو پێیەی كە هەرێمی كوردستان لە ماوەی 7 ساڵی رابردوو، ئازایەتی و قارەمانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سەركەوتن بە سەر گەورەترین رێكخراویی تیرۆریستی داعش توانیی ئاسایش و سەقامگیری هەموو ناوچەكەم و دونیا لە مەترسی تیرۆر بپارێزێت ، بوونی ئاشتی ، جێگربوونی بواری تەناهی لە كوردستان رێگەخۆشكەرن بۆ كۆمپانیا جۆراجۆرەكان و سەرمایەگوزاری زیاتر لە هەرێمی كوردستان ، ئەوە هۆكار دەبێت بۆگەشەپێدانی ئابووری و بەرزكردنەوەی ئاستی بژێوی هاوڵاتیان و ئەو گۆرانكاریانەی روودەدەن و چاوەڕێ دەكرێت لەداهاتوودا رووبدەن، گۆڕانی ئیدارەی كۆشكی سپی لە ئەمریكا و گفتوگۆكانی نێوان ئەمریكا و كۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە چەكی ناووكی. روون وئاشكرایەكە ، هەرێمی كوردستان وەك كیانێكی دەستووری لەناو وڵات و ناوچەیەكی پڕ لەكێشە و ناكۆكی و ناسەقامگیر هەڵكەوتووە بەڵام توانیویەتی كەشێكی جێگیر بۆ ژیانێكی ئارام دروست بكات، ئەمەش بە پشوو درێژی و لێهاتوویی سەركردایەتی سیاسی كوردستان هاتۆتە دەست و دەپارێزرێت، كە ساڵانێكە لە چەندین لاوە جۆرەها هەڕەشەی لەبارچوونی ئەزموون و قەوارەی سیاسی هەرێم دەكرێت، مەترسی و هەرەشەكان زۆرن، بەڵام بەهۆی ئەو سیاسەتە هاوسەنگییە سەركەوتووەی لەلایەن سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی كوردستان پیادە دەكرێت، توانراوە متمانەی هێزە سیاسیەكانی ناوچەكەو جیهانیش بەدەست بهێنرێت ئەمەش لەمیانی ئاڵوگۆركردنی سەردانە فەرمییە ئاست بەرزەكانی نێوان هەرێم و جیهانی دەرەوە دەبینرێت .هاتنی چەندین شاندی وڵاتان بۆ كوردستان و پەویوەندییە بەردەوامەكانی هەرێم لەگەڵ جیهانی درەوە. هەوڵە دیبلۆماسییەكان رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و رێزدار مەسروور بارزانی لە داهاتوودا بەرهەمدار دەبێ بۆ گەلی كوردستان بەگشتی، چونكە هەمو ئەو هەوڵانە و گرنگی پێدانی وڵاتانی دونیا بە هەرێمی كوردستان لە ئێستا و ئایندەدا. هەموو ئەو جموجۆڵانە واتای ئەوە دەگەیەنن هەرێمی كوردستان وەك كیانێكی بەهێز و خاوەن پێگەی دەستووری لە لایەن وڵاتانی ناوچەكە و جیهان بایەخی پێ دەدرێ و گوێی لێ دەگیرێ وهەرێمی كوردستانیش كاركتەر و ئەكتەرێكی بەهێزە لە ناوچەكە و رۆژهەڵاتی ناوەراست و عێراق، لەم چوارچێوەیەدا هەرێم رۆڵ و بیروبۆچوون و دیدگای تایبەت بەخۆی هەیە لەسەر كۆی پرس و كێشە و گۆرانكاریەكان كە ئەمەش ئاسۆیەكی گەشی كوردستانی بەهێزە لە رووی ئابووری ، سیاسی و دیپلۆماسییەوە .





ئەم هەواڵە 4663جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad